Accessibility links

لاڤرۆڤ: لە پرسی تایواندا ڕووسیا پشتیوانی لە سیاسەتی " یەک چین " دەکات


وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگێی لاڤرۆڤ دەڵێت ڕووسیا لە پرسی تایواندا پشتیوانی لە سیاسەتی " یەک چین " دەکات، ئەمەش دوای ئەوەی سەرۆکی چین شی جین پینگ هۆشداریدایە سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن لەسەر ئەوەی یاری بە ئاگر نەکات لەسەر تایوان.

لاڤرۆڤ لە تاشکێنت بە ڕۆژنامەنووسانی گوت " هەڵوێستی ئێمە لەسەر هەبوونی یەک چین جێگیرە. هیچ کێشەیەکمان نیە لەگەڵ بەرزڕاگرتنی بنچینەی سەروەری خاکی چیندا."

چین هۆشداری داوە لەسەر ئەگەری سەردانی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا نانسی پیڵۆسی بۆ تایوان. چین تایوان بە بەشێک لە خاکی خۆی دەزانێت و تایوانی دیموکراتخوازیش دەسەڵاتی چین بەسەر دوورگەکەدا ڕەت دەکاتەوە، کە ڕووبەڕووی زیادبوونی هەڕەشە سەربازیی و ئابوورییەکانی چین بۆتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە ئه‌مەریکا و ژاپۆن که‌ هاوپه‌یمانی دێرینی یەکترین ڕۆژی هه‌ینی دیالۆگێکی نوێی ئابورییان لە ئاستێکی باڵادا ده‌ستپێکرد که‌ ئامانج لێی فشار دروستکردنە بۆ پاشه‌کشێی‌ چین و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و تەنگەژەیەی که بەهۆی‌ له‌شکرکێشی ڕووسیا بۆ سه‌ر ئۆکرانیا دروست بووه‌.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG