Accessibility links

لاڤرۆڤ: دۆنباسی ئۆکرانیا ئەرکی سەرەکی بێمەرجی ڕووسیایە


وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگێی لاڤرۆڤ
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگێی لاڤرۆڤ

دەزگای هەواڵی ئاڕ ئای ئەی لە زاری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگێی لاڤرۆڤەوە بڵاویکردەوە " ئازادکردنی " هەرێمی دۆنباسی ئۆکرانیا " ئەرکی سەرەکی بێمەرجی مۆسکۆیە، هاوکات ناوچەکانی دیکەی ئۆکرانیا دەبێت خۆیان بڕیار لەسەر داهاتووی خۆیان بدەن.

بەپێی دەزگای هەواڵی ئاڕ ئای ئەی، لاڤرۆڤ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فرەنچ تی ڤی و تی ئێف ئایدا دەڵێت " ئازادکردنی هەرێمەکانی دۆنێتسک و لوهانسک، کە لەلایەن فیدراسیۆنی ڕووسیاوە وەکو دوو وڵاتی سەربەخۆ ناسێندراون، ئەرکی سەرەکی بێمەرجی ڕووسیایە."

وتیشی " سەبارەت بە ناوچەکانی دیکەی ئۆکرانیا، لەو ناوچانەدا دەبێت خەڵکەکە خۆیان بڕیار لەسەر داهاتووی خۆیان بدەن."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG