Accessibility links

سەرۆک ترامپ خانمێکی دزاینەر بۆ پـۆستی باڵیۆزی ئەمەریکا بۆ ئەفریکای باشور دەسـتنیشان‌دەکات


سەرۆک ترامپ خانمێکی دزاینەری جلوبەرگ و جانتای دەستنیشانکردووە بۆ پـۆستی باڵیۆزی نوێی ئەمەریکا بۆ ئەفریکای باشور.

کۆشکی سپی ڕایگەیاند لانا مارکس کە بە ڕەچەڵەک خەڵکی ئەفریکای باشورە، بۆ ئەم پـۆستە دیپـلۆماتیـیە دەستنیشانکراوە.

خانم لانا مارکس لە ئەفریکای باشور لەدایکبووە و لەوێش گەورەبووە و لە ئێستادا لە شاری پاڵم بیچی ویلایەتی فلۆریدا دەژی و سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای لانا مارکسە کە جلوبەرگ و جانتا بۆ کەسە ناودارەکان دەکات.

خانم لانای تەمەن 65 ساڵ هەتا قۆناغی ئامادەیی لە ئەفریکای باشور خوێندووە، بۆیە هەردوو زمانی کۆسا و ئەفریکانسی دەزانێت.

لەوەتای سەرۆک ترامپ لە کۆشکی سپـیـیە هەتا ئێستا هیچ باڵیۆزێکی ئەمەریکا بۆ ئەو ئەفریکای باشور دانەنراوە.

لە ئێستادا دەبێت ئەنجومەنی سینات خانم لانا بۆ ئەم پـۆستە پەسەندبکات تاوەکو دەستبەکاربێت.

XS
SM
MD
LG