Accessibility links

کوەیت هەموو گەشتە ئاسمانیە بازرگانیەکان ڕادەگرێت


دەزگای هەواڵی کونای کوەیتی وتی کوەیت لە ڕۆژی هەینیەوە هەموو گەشتە ئاسمانییە بازرگانییەکان ڕادەگرێت، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکاندا بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

کونا وتیشی ئەنجومەنی وەزیرانی وڵاتەکە بڕیاریداوە بە ڕاگرتنی " گەشتە ئاسمانیە بازرگانییەکان لە فڕۆکەخانەی کوەیتی نێودەوڵەتیەوە و بەپێچەوانەشەوە." ئاماژەشی بەوەدا ئەو گەشتە ئاسمانییانەی کە لە دەرەوە دێنە کوەیت تەنها کوەیتیەکان و خزمە نزیکەکانیان ڕێگەیان پێدەدرێت بێنە وڵاتەکەوە.

دەزگای هەواڵی کونا ئەوەی خستەڕوو کاربەدەستانی کوەیت بڕیاریشیانداوە " کۆبوونەوە و چوون بۆ چێشتخانە و قاوەخانە و بازاڕەکان " قەدەغە بکرێن.

کونا لە زاری وەزیری ناوخۆی کوەیتەوە بڵاویکردەوە ڕاگرتنی گەشتەکان لە ڕۆژی هەینیەوە جێبەجێ دەکرێت و بڕیار دەردەچێت بۆ ڕێکخستنی پلانەکان بۆ هێنانەوەی هاوڵاتیانی کوەیتی لە دەرەوەی وڵات.

تا ئێستا کوەیت 72 حاڵەتی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاندووە و زۆرینەی توشبووان لە ئێرانەوە هاتوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی کوەیت وتیشی پێنج حاڵەت هەیە لەژێر چاودێری ورددان.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG