Accessibility links

پاشای ئەردەن بۆ کوشنەر: ئاشتی تەنها بە دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستینی بەرقەرار دەبێت


لە بەیاننامەیەکی دیوانی پاشایەتی هاشمیدا هاتووە دەڵێت پاشای ئەردەن مەلیک عەبدوڵا بە جارێد کوشنەری ڕاوێژکاری سەرۆک ترامپی ڕاگەیاندووە ئاشتی تەواو و هەمیشەیی تەنها بە دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین بەرقەرار دەبێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

بەرپرسێکی کۆشکی سپی وتی کوشنەر کە لەماوەی ڕابردوودا گەیشتە عومان، ڕابەرایەتی شاندێکی ئەمەریکی دەکات بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە هەوڵیدا بۆ بە دەستهێنانی پشتیوانی لەو کۆنگرەیەی کە وابڕیارە لە کۆتای مانگی حەوتدا لە بەحرەین ساز بکرێت بەمەبەستی پشتیوانیکردن لە فەڵەستینیەکان.

لە بەیاننامەکەی دیوانی پاشایەتی ئەردەندا هاتووە دەڵێت بەرپرسانی ئەردەنی نیگەرانن سەبارەت بە پلانەکەی ئەمەریکا بۆ کۆتای هێنان بە ململانێکانی ئیسڕائیل و فەڵەستین کە هێشتا هەر نهێنییە، کوشنەر وتوویەتی پێویستە لەسەر ئیسڕائیل لە بەشی ڕۆژئاوا بکشێتەوە کە پێشتر لە ژێر بەڕێوبەرایەتی ئەردەندا بووە و لە جەنگی ساڵی 1967 دا ئیسڕائیل داگیریکردووە.

بەیاننامەکە دەڵێت " پاشا جەختی کردۆتەوە لە پێویستی چڕکردنەوەی هەموو هەوڵەکان بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتیەکی تەواوی هەمیشەیی لەسەر بنەمای چارەسەری دوو دەوڵەت کە تیایدا فەڵەستین دەبێتە خاوەنی وڵاتی خۆی."

ئەردەن نیگەرانە لەوەی پلانەکەی ئەمەریکا دەستبەرداری چارەسەری دوو دەوڵەت ببێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG