هێرشی ئاسمانی ئه‌مه‌ریکا، فەڕانسە و بریتانیا بۆ سه‌ر چه‌ند بنکه‌ی سه‌ربازی سووریا که به وته‌ی هێرشبه‌ران کێڵگه‌ی درووست‌کردنی چه‌کی کیمیایی سووریا بوون، کاردانه‌وه‌ی زۆری له تۆره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و له نێو چالاکانی سیاسی‌دا هه‌بوو.
هه‌ندێک له لایه‌نه سیاسیه‌کان و به تایبه‌ت دژبه‌رانی ده‌سه‌ڵاتی بەشار و ده‌ستێوه‌ردانی ئێران و ڕوسیا له‌و وڵاته، پشتگریان له‌م هێرشه کرد، به‌ڵام لایه‌نێکی‌تر و به تایبه‌ت هه‌ندێک له گرووپ و چالاکانی سیاسی چه‌پ ڕخنه‌یان له‌م هێرشه گرت و وه‌ک هه‌ڵمه‌تێکی ئه‌مپریالیستی سه‌رکۆنه‌یان کرد.
چه‌ند ئه‌م ڕخنه درووسته؟ چەپ بۆ هه‌ل‌ومه‌رجێکی ئاوا چ ئه‌لترناتیوێک ده‌خاته به‌رده‌ست؟ ئه‌مه پرسیارێکه که لایه‌نه‌ێکی تری چەپ ده‌یپرسێت. ئەو لایەنەی که دەڵێت مارکس وته‌نی «لێکدانه‌وه‌ی تایبه‌ت له هه‌ل‌و‌مه‌رجی تایبه‌ت» و بۆیه‌ش پێی وایه گرووپه چەپه‌کانیش ده‌بێت و ده‌توانن له کاتێک به پێویستیان زانی و هیچ چاره‌یه‌کی تر له به‌رده‌ستیاندا نه‌بوو، یارمه‌تی وڵاتانی زلهێز قه‌بوول بکه‌ن و به قازانجی خۆیان که‌ڵکی لێ وه‌ربگرن.
لایه‌نی به‌رانبه‌ر پێی وایه ئه‌وه‌ی که ده‌سه‌ڵاتی سووریا ده‌یکات، به‌رەنگاری به‌ره‌ی خۆڕاگری له به‌رانبه‌ر ئه‌مپریالیسمی جیهانی و ده‌سه‌ڵاته ناوچه‌یه دواکه‌وتوه‌کاندایه و ئه‌وه‌ی که ڕوسیا و ئێران له سووریا ده‌یکەن، به‌رەنگاری له ده‌سه‌ڵاتی یاسایی ئه‌و وڵاتەیە و به‌رانبه‌ر به تاوانه گه‌وره‌کانی ئێران و ڕوسیا له سووریا بێده‌نگه‌ن.
بۆ باس لە سەر ئەم مژارە، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مۆحه‌ممه‌د خاکی، ڕۆژنامه‌وان و لێکۆڵه‌ری سیاسی چه‌پ وتووێژمان کردوه.