ڕۆژی هه‌ینی ژماره‌یه‌ک له کوردانی دانیشـتووی پایته‌ختی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و سـتانه‌کانی ده‌وروبه‌ری له به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی تورکیا له واشنتن گردبوونه‌وه بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر کوژارنی 35 هاوڵاتی کوردی سیڤیل به بۆردومانی شه‌وی چوارشه‌ممه له‌سه‌ر پـێـنجشه‌ممه‌ی فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی تورکیا له ناوچه‌ی شه‌رناخ.
"باکور باشور ڕۆژئاوا ڕۆژهه‌ڵات ... کوردسـتان ته‌نها وڵات" دروشمی سه‌ره‌کی خۆپـیشـانده‌ران بوو.
سه‌ید ڕه‌زا به‌رپـرسی پارتی ئاشتی و دیموکراسی BDP ی کورده‌کان له واشنتن به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت " ئێمه ئه‌مڕۆ لێره‌ین بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر حکومه‌تی تورکیا له‌سه‌ر کوشـتنی ڕۆڵه‌کانی کورد. ئه‌وه‌ی ڕوویداوه کارێـکی هه‌ڵه نه‌بووه، به‌ڵـکو کارێـکی به به‌رنامه بووه و ئه‌مه‌ش جاری یه‌که‌م نیـیه حکومه‌تی تورکیا کورد به‌و شێوه‌یه بکوژێت."
له‌گه‌ڵ ده‌سـتپـێـکردنی خۆپـیشـاندانه‌که ژماره‌یه‌ک له پـۆلیسی پایته‌خت ئه‌رکی پاسه‌وانی ئه‌م خۆپـیشـاندانه‌یان له ئه‌ستۆدا بوو. له ده‌می خۆپـیشـاندانه‌که کارمه‌ندێـکی باڵیۆزخانه‌ی تورکیا له واشنتن هاته ده‌رێ بۆ وێنه‌گرتنی خۆپـیشـانده‌ران، به‌ڵام له‌سه‌ر داوای خۆپـیشـانده‌ران پـۆلیس کردیانه‌وه ژوورێ و ڕێـگه‌یان پـێنه‌دا ئه‌و وێنانه بگرێت.
خۆپـیشـانده‌ران یاداشـتنامه‌یه‌کیان ئاماده‌کردبوو تاوه‌کو بیده‌نه ده‌سـت باڵیۆزخانه‌ی تورکیا له واشنتن، به‌ڵام هه‌تا کاتی ته‌واوبوونی خۆپـیشـاندانه‌که‌ش هیچ یه‌کێـک له کاربه‌ده‌سـتانی باڵیۆزخانه‌که نه‌هاته ده‌رێ هه‌تا ئه‌و یاداشته له ده‌سـتی خۆپـیشـانده‌ران وه‌ربگرێت.