Accessibility links

د.ڕێبوار كه‌ریم: له‌م مانگی سێ-یه‌دا دوو موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌ به‌غداده‌وه‌ هاتووه‌ بۆ هه‌رێم


د.ڕێبوار كه‌ریم مه‌حمود

د.ڕێبوار كه‌ریم په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ له‌په‌رله‌مانی عیراق ده‌ڵێت" لیژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌ عیراق ده‌یانه‌وێت ڕێگه‌یه‌ك بدۆزنه‌وه‌ بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئیشی ڕۆژانه‌یان نیه‌ وه‌كو دارتاش و سه‌رتاش و كرێكار ئه‌وانه‌ی كه‌ نه‌له‌كه‌رتی تایبه‌تن و نه‌ له‌ كه‌رتی حكومیین (واته‌ كاسپه‌كان)،پێشنیارمان كردووه‌ به‌شێوه‌یه‌ك قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌ وه‌ خۆم دوێنێ قسه‌م له‌گه‌ڵ جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق كرد بۆ ئه‌و بابه‌ته‌، به‌ڵام هێشتا پێشنیاره‌ و په‌سه‌ند نه‌كراوه‌، ته‌نها بۆ عێراقه‌ و هه‌رێمی كوردستان ناگرێته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ كاری په‌رله‌مانی كوردستانه‌ ڕێگا چاره‌ بۆ ئه‌وه‌ بدۆزێته‌وه‌ چۆن پێشنیاری قه‌ره‌بووی هاوڵاتیانی كاسب بكاته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت له‌م دۆخه‌دا وه‌ بڕیاری لێوه‌بدات، ده‌شڵێت" سه‌ره‌تای مانگی 3 پاره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌به‌غداده‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم كراوه‌ ، وه‌ دوێنێش پێنج شه‌ممه‌ موچه‌یه‌كی تریش هاتووه‌، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم پێش دوانزه‌ ڕۆژ ڕایانگه‌یاند، كه‌ موچه‌یه‌كیان حازره‌ به‌ڵام به‌هۆی كۆرۆناوه‌ نایده‌ن كه‌چی دوێنێ هه‌رخۆیان ڕایانگه‌یاند، حكومه‌ت ئاماده‌یه‌ موچه‌ بدات به‌ڵام چاوه‌ڕێی پاره‌كه‌ی به‌غداد ده‌كه‌ن بێت، ئه‌م دوو لێدوانه‌ جیاوازه‌ له‌ دوانزه‌ ڕۆژدا گرفتێكی گه‌وره‌یه‌ وه‌ به‌ڕاستی ناهه‌قیه‌كی گه‌وره‌شه‌."

"ده‌ركه‌وت دابه‌ش نه‌كردنی موچه‌ په‌یوه‌ندی به‌ كۆرۆناوه نەبوو‌"

له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا د.ڕێبوار وتی" له‌ڕاستیدا له‌ساڵی پاره‌وه‌ كه‌ بودجه‌ی عێراق په‌سه‌ند كرا ‌ به‌رده‌وام ڕێژه‌یه‌ك بۆ هه‌رێم دانراوه‌ كه‌ به‌شێكه‌ له‌ قه‌ره‌بووی فه‌رمانبه‌ران له‌ خانه‌ی بودجه‌یه‌ ته‌رخانكراوه‌ بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان تێیدا هاتووه‌ ئه‌گه‌ر هه‌رێم نه‌وتیش نه‌نێرێت ، به‌غداد ٤٥۳ ملیار دینار ده‌نێرێت. ئه‌م پاره‌یه‌ هه‌موو مانگه‌كان هاتۆته‌ هه‌رێم، ئەم مانگە له‌سه‌ره‌تای مانگه‌وه‌ پاره‌كه‌ گه‌یشتۆته‌ هه‌رێم."

ئه‌وه‌شی وت" پێش دوانزه‌ ڕۆژحكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه‌ موچه‌ ئاماده‌یه‌ به‌ڵام به‌هۆی ڕێوشوێنه‌كانی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه‌ دابه‌ش ناكرێت، ده‌ركه‌وت دابه‌ش نه‌كردنی موچه‌ په‌یوه‌ندی به‌ كۆرۆناوه‌ نه‌بوو.ئه‌وه‌تا لیستێكیان ڕاگه‌یاندووه‌ و ده‌ست ده‌كه‌ن به‌دابه‌شكردنی موچه‌."


"ئیشی په‌رله‌مانی كوردستانه‌ كه‌ بزانێت حكومه‌تی هه‌رێم پاره‌كه‌ی به‌غداد بۆ دابه‌ش ناكات "


د.ڕێبوار ده‌شڵێت" ئێمه‌ له‌ په‌رله‌مانی عێراق كارمان ئه‌وه‌یه‌ هه‌وڵ بده‌ین مافه‌ ده‌ستوریه‌كانی عێراق دابین بكرێت بۆ هه‌رێمی كوردستان وه‌ توانیمان ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بپچڕین بۆ هه‌رێم به‌ڵام ئیتر چۆنیه‌تی سه‌رف كردنی ئیشی په‌رله‌مانی كوردستانه‌ ده‌بێت لێپرسینه‌وه‌ بكات كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ئه‌م پاره‌یه‌ نادات؟ ئێمه‌ له‌ به‌غداد بۆمان هه‌یه‌ لێپرسینه‌وه‌ له‌ حكومه‌تی به‌غداد بكه‌ین. به‌ڵام كاتێك لێره‌ موچه‌ دواده‌كه‌وێت ئیتر ئه‌وه‌ ئیشی په‌رله‌مانی كوردستانه‌ كه‌ ڕێگه‌ نه‌یات دوا بكه‌وێت."


" من به‌رده‌وام ئه‌و پرسیاره‌م لێكردوون پاره‌ی مانگه‌كانی 10،11،12 ساڵی 2018 كوا؟ "


د. ڕێبوار ڕه‌خنه‌ له‌ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌گرێت و ده‌ڵێت" له‌ڕاستیدا حكومه‌تی هه‌رێم شه‌فاف نیه‌ له‌ داهاته‌كه‌یدا، نازانین داهاتی هه‌رێم چه‌نده‌؟ داهاتی ناوخۆ دیار نیه‌، ده‌یان ڕێگه‌ی باج وه‌رگرتنی تازه‌یان داناوه‌ بێ ئه‌وه‌ی هیچ سه‌نه‌دێكی یاسایی هه‌بێت به‌رده‌وام باج وه‌رگرتن و پێ بژاردن و هه‌موو ئه‌وانه‌ زیاد ده‌كات."


ڕاشیگه‌یاند" له‌ 1/1/2019 وه‌به‌غداد بڕی 453 ملیار ئه‌نێرێ هه‌موو مانگێك . حكومه‌تی هه‌رێم دوای ئه‌وه‌ بڕیاریدا كه‌ پاشه‌كه‌وتی موچه‌ هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌. به‌ڵام ئه‌وان پاره‌ی مانگی 1 ی 2019 یان داوه‌ به‌ موچه‌ی مانگی 10 ی 2018 من به‌رده‌وام ئه‌و پرسیاره‌م لێكردوون پاره‌ی مانگه‌كانی 10،11،12 ساڵی 2018 كوا؟!كه‌واته‌ نادیاریه‌ك هه‌یه‌ كه‌ پاره‌ی ئه‌و 3 مانگه‌ بۆ كوێ چووه‌؟"


"له‌ مانگی سێ-یه‌دا دوو موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌ به‌غداده‌وه‌ هاتووه‌ بۆ هه‌رێم"

دوێنێ د.سه‌باح هه‌ورامی له‌وتووێژێكیدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ئاشكرایكرد" پێشنیارمان بۆ حوكمه‌ت كردووه‌ تا 15/4 كه‌ره‌نتین و قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ به‌م شێوه‌ چڕه‌ی ئێستا به‌رده‌وام بێت وه‌ ڕێگای هاتوچۆ بگیرێت به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا كه‌هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت داوا له‌ ئێمه‌ بكات ئێمه‌ ڕێ و شوێنی ته‌ندروستیان ده‌ده‌ینێ چۆن موچه‌ دابه‌ش بكات وه‌ له‌ڕووی هونه‌رییه‌وه‌ پێم وانیه‌ ئه‌ركێكی قورس بێت ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان بێت ده‌توانن جێ به‌جێی بكه‌ن تا قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ نه‌بێته‌ ڕێگری دابه‌شكردنی موچه‌ ."

به‌ڵام دواتر وته‌بێژی فه‌رمی حومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاند: كه‌ چاوه‌ڕێی گه‌یشتنی پاره‌ی به‌غداد ده‌كه‌ن تا بگاته‌ هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن موچه‌ بده‌ن."

ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ پێشتر وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی له‌سه‌ره‌تای قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ له‌هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاندبوو: پاره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ئاماده‌یه‌ به‌ڵام به‌هۆی داخستنی بانكه‌كان و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه‌ ناتوانن دابه‌شی بكه‌ن به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغیش دروست نه‌بێت و مه‌ترسی ته‌ندروستی دروست نه‌كات."

هه‌روه‌ها كوێستان محه‌مه‌د وه‌زیری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی پێشتر هه‌مان قسه‌ی له‌ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا كردبوو."

فه‌رمانبه‌ران له‌هه‌رێمی كوردستان جگه‌ له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ناوخۆ و ئاسایش و پێشمه‌رگه‌، ماوه‌ی نزیكه‌ی مانگ و نیو، هه‌ندێكیان ده‌ڵێن 50-55 ڕۆژه‌ موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌."


د.ڕێبوار كه‌ریم سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دواكه‌تووه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌ك وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، چاوه‌ڕێی ناردنی پاره‌ی به‌غداد ده‌كه‌ن، ده‌ڵێت" سه‌ره‌تای مانگی 3 موچه‌یه‌ك هاتووه‌ ، وه‌ دوێنێش پێنج شه‌ممه‌ موچه‌یه‌كی تریش هاتووه‌، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم پێش دوانزه‌ ڕۆژ ڕایانگه‌یاند، كه‌ موچه‌یه‌كیان حازره‌ به‌ڵام به‌هۆی كۆرۆناوه‌ نایده‌ن كه‌چی دوێنێ هه‌رخۆیان ڕایانگه‌یاند، حكومه‌ت ئاماده‌یه‌ موچه‌ بدات به‌ڵام چاوه‌ڕێی پاره‌كه‌ی به‌غداد ده‌كه‌ن. ئه‌م دوو لێدوانه‌ جیاوازه‌ له‌ دوانزه‌ ڕۆژدا گرفتێكی گه‌وره‌یه‌ وه‌ به‌ڕاستی ناهه‌قیه‌كی گه‌وره‌شه‌ ده‌بوایه‌ هه‌رخۆیان پابه‌ند بوونایه‌ به‌قسه‌كانی خۆیانه‌وه‌ من هیچ پێشنیارێكم نیه‌ بۆیان."


له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی وه‌ك په‌رله‌مانی عیراق چیتان كردووه‌ تا بودجه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ ته‌رخان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی داخستنی بازاڕ و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌سه‌رده‌می به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆرۆنا كه‌مترین كاریگه‌ری هه‌بێت و یارمه‌تی هاوڵاتیان بدرێت وه‌ك وڵاتانی تر؟

د.ڕێبوار كه‌ریم ڕایگه‌یاند" لیژنه‌یه‌كی باڵا له‌ عێراق دروست كراوه‌ له‌ حكومه‌ت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ، وه‌ دووه‌میش لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانییه‌ به‌سه‌رۆکایە‌تی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ئه‌ندامێتی به‌شێك له‌ سه‌رۆك لیژنه‌كان وه‌ به‌شێك له‌ ئه‌ندامانی لیژنه‌ی تەندروستی و دارایی یه‌كێك له‌ گرنگترین ئه‌و پێشنیارانه‌ی كه‌ كراون ئه‌وه‌یه‌ كه‌ گواستنه‌وه‌ بكرێت له‌ بودجه‌ له‌ بڕگه‌یه‌ك بۆ بڕگه‌یه‌كی تر، وه‌ هه‌ندێك بابه‌ت خێرا بكرێت له‌ بابه‌تی كڕیندا. ئێستا عێراق به‌ گوژمه‌یه‌ك ‌ له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ژماره‌یه‌كی زۆر ئامێری هه‌ناسه‌دان ده‌گه‌ینرێته‌ عێراق، منیش داوام كردووه‌ ژماره‌یه‌كی بنێردرێت بۆ هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت ته‌رخانكراوه‌، داوامانكردووه‌ 3 ملیار دینار بنێردرێت بۆ هه‌رێم بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه‌ له‌ بودجه‌ فریاگوزارییه‌ خێراییه‌كه‌ دانراوه‌ خۆشبەختانە بڕی سێ ملیارەکە نێردراوە. دوێنێ له‌ عێراق موچه‌ی مانگی سێ هه‌مووی دابه‌شكراوه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆو هه‌بوو."

هه‌روه‌ها وتی" له‌ عێراق چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه‌ به‌رده‌وام مانگانه‌ بڕه‌ پاره‌یه‌ك ده‌درێت، شه‌هیدانه‌ هه‌یه‌ وه‌ هه‌ندێك پڕۆسه‌ی بازرگانی هه‌ر ماوه‌، به‌ڵام بازاڕه‌ قه‌ڵه‌باڵغه‌كان داخراون، وه‌ لیژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌ عیراق ده‌یانه‌وێت ڕێگه‌یه‌ك بدۆزنه‌وه‌ بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئیشی ڕۆژانه‌یان نیه‌ وه‌كو دارتاش و سه‌رتاش و كرێكار ئه‌وانه‌ی كه‌ نه‌له‌كه‌رتی تایبه‌تن و نه‌ له‌ كه‌رتی حكومیین، ئیش بۆ خۆیان ده‌كه‌ن.پێشنیارمان كردووه‌ به‌شێوه‌یه‌ك قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌، به‌ڵام هێشتا پێشنیاره‌ و په‌سه‌ند نه‌كراوه‌."


ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌؟ د.ڕێبوار كه‌ریم مه‌حمود ده‌ڵێت" لیژنه‌یه‌كی باڵا هه‌یه‌ له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ لیژنه‌ی پارێزگاكانیش هه‌یه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، ئه‌وه‌ی من بزانم پشت ده‌به‌ستن به‌و بودجه‌یه‌ی كه‌ خۆیان دابینی ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ش به‌هاوكاری ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان و خێرخوازان، هه‌رچه‌نده‌ من هیوادارم خێرخوازان خۆیان خێر بكه‌ن نه‌وه‌كو له‌ ڕێگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌، چونكه‌ هه‌ندێك ڕووداو ڕوویداوه‌ كه‌ خێرخوازێك هه‌ر دیاریه‌كی پێشكه‌ش به‌ خه‌ڵك كردووه‌ له‌ ڕێگه‌ی حكومه‌ته‌وه‌، دواتر حكومه‌تی هه‌رێم چووه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و دیاریه‌ پاره‌ی له‌خه‌ڵك سه‌ندووه‌ ئه‌مه‌ گرفته‌ به‌ڕاستی، وه‌كو ڕاگه‌یاندرا به‌ڕێز فاروقی مه‌لا مسته‌فا نه‌وتی داوه‌ به‌ شارۆچكه‌ی كۆیه‌ به‌ڵام له‌وێ حكومه‌ت به‌پاره‌ دابه‌شی كردووه‌ به‌سه‌ر خه‌ڵك دا، بۆیه‌ من پێم باشه‌ خێرخوازان له‌ ڕێگه‌ی خۆیانه‌وه‌ خێر بكه‌ن. وه‌ حكومه‌تیش ده‌بێت تێبگات كه‌ وڵات به‌ خێرخوازی و به‌و كارانه‌ به‌ڕێوه‌ ناڕوات ده‌بێت پلانی ستراتیجی هه‌بێت، تا ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم پلانی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنای باش هێناوه‌ به‌ڵام ئه‌مه‌ نابێت كاربكاته‌ سه‌ر موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران. "

ڕونیشیكرده‌وه‌" ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ عێراق داوامان كردووه‌ ئه‌وه‌یه‌ چۆن ڕێگایه‌ك بدۆزینه‌وه‌ بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئیشی ڕۆژانه‌یان نیه‌ له‌چوارچێوه‌ی یاسای بودجه‌ كه‌هه‌رێمی كوردستان نیه‌تی، ته‌نها بۆ عێراقه‌ وه‌ خۆم دوێنێ قسه‌م له‌گه‌ڵ جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق كرد بۆ ئه‌و بابه‌ته‌، ئه‌مه‌ هه‌رێمی كوردستان ناگرێته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ كاری په‌رله‌مانی كوردستانه‌ ڕێگا چاره‌ بۆ ئه‌وه‌ بدۆزێته‌وه‌ چۆن پێشنیاری قه‌ره‌بووی هاوڵاتیانی كاسب بكاته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت له‌م دۆخه‌دا وه‌ بڕیاری لێوه‌بدات."

please wait

No media source currently available

0:00 0:15:06 0:00


XS
SM
MD
LG