Accessibility links

ئاوات محمد: هیوادارین نه‌گه‌ینه‌ ئه‌و ئاسته‌ی هێزی زیاتر بخه‌ینه‌ ناو گه‌ڕه‌ک و كۆڵانەکان


ئاوات محه‌مه‌د غه‌فور قایمقامی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی-فۆتۆ: ڕاگه‌یاندنی قایمقامیه‌تی سلێمانی-

ئاوات محه‌مه‌د غه‌فور قایمقامی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی ده‌ڵێت" هیوادارین نه‌گه‌ینه‌ ئه‌و ئاسته‌ی كه‌ هێزی زیاتر بخه‌ینه‌ ناو گه‌ڕه‌ك و كۆڵان و شوێنه‌كانه‌وه‌ تا خه‌ڵك "ئیجبار"بكه‌ین له‌ماڵه‌كانیان نه‌یه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌، هه‌ریه‌كه‌ له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌ش ئاماده‌ییان نیشانداوه‌ هه‌موو هێزێكی خۆیان بخه‌نه‌ خزمه‌ت جێ به‌جێ كردنی ئه‌و ڕێ و شوێنانه‌ هه‌تا نه‌خۆشیه‌كه‌ نه‌بێته‌ هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسی، ده‌شڵێت"له‌ ئێستادا سزای مادی به‌سه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌دا ده‌سه‌پێنرێت كه‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ده‌شكێنن هیوادارین نه‌گه‌ینه‌ ئه‌و ئاسته‌ی سزای كه‌سی له‌گه‌ڕه‌ك و كۆڵانه‌كان بده‌ین له‌سه‌ر پابه‌ندنه‌بوون به‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه‌ ."

"بارودۆخی سلێمانی له‌كۆنترۆڵ ده‌رنه‌چووه‌، هێزه‌ ئه‌منیه‌كانمان ئاگاداركردۆته‌وه‌ كه‌ به‌توندی ڕێكاری یاسایی بگرنه‌به‌ر "

له‌سه‌ره‌تای وتوێژه‌كه‌ی ده‌نگی ئه‌مریكا-دا قایمقامی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی ڕایگه‌یاند" بارودۆخی سلێمانی له‌كۆنترۆڵ ده‌رنه‌چووه‌ به‌شێكی زۆری هاوڵاتیان پابه‌ندن به‌ڕێنماییه‌ خۆپارێزییه‌كانه‌وه‌ هه‌روه‌ها هێز ئه‌منیه‌كانیش دابه‌شبوون به‌سه‌ر شوێنه‌ جیاوازه‌كانی سلێمانیدا، به‌ڵام لێره‌ و له‌وێ سه‌رپێچی له‌شكانی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ده‌كرێت، هێزه‌ ئه‌منیه‌كانمان ئاگاداركردۆته‌وه‌ كه‌ به‌توندی ڕێكاری یاسایی بگرنه‌به‌ر له‌ پێناو ئه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ هاتوچۆ و ڕێنماییه‌ خۆپارێزییه‌كان كه‌ له‌سلێمانی گرتومانه‌به‌ر نه‌شكێنرێت."

سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی له‌ ئێرانه‌وه‌ به‌ قاچاغی گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌، ئاوات محه‌مه‌د وتی" تیمه‌كانمان و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان به‌رده‌وام به‌شوێنیاندا گه‌ڕاون ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و كه‌سانه‌ دۆزراونه‌ته‌وه‌ و براون بۆ پشكنین تا دڵنیابین له‌وه‌ی هه‌ڵگری ڤایره‌سه‌كه‌ن یاخود نا، جگه‌ له‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر قاچاغچی به‌فرمانی دادوه‌ر ده‌ستگیركراون و ڕێ و شوێنی یاساییان له‌دژ ده‌گیرێته‌به‌ر."

وتیشی" چه‌ندین جار له‌ڕێگای به‌یاننامه‌ و ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ داوامان له‌و كه‌سانه‌ كردووه‌ كه‌ به‌قاچاغی گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بێن بۆ پشكنین خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ڵگری ڤایره‌سه‌كه‌ نه‌بن ئه‌وا به‌ڕێزه‌وه‌ ده‌نێردرێنه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ڵگریش بن ئه‌وا چاره‌سه‌رییان بۆ ده‌كرێت."

"هیوادارین نه‌گه‌ینه‌ ئه‌و ئاسته‌ی سزای كه‌سی له‌گه‌ڕه‌ك و كۆڵانه‌كان بده‌ین له‌سه‌ر پابه‌ندنه‌بوون به‌ قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆوه‌ "

قایمقامی سلێمانی ئه‌وه‌شی وت" هیوادارین نه‌گه‌ینه‌ ئه‌و ئاسته‌ی كه‌ هێزی زیاتر بخه‌ینه‌ ناو گه‌ڕه‌ك و كۆڵان و شوێنه‌كانه‌وه‌ تا خه‌ڵك ئیجبار بكه‌ین له‌ماڵه‌كانیان نه‌یه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌، ئێمه‌ ئێستا هێزه‌كانمان به‌سه‌ر ناوشاردا دابه‌ش كردووه‌ وه‌ ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی ئێمه‌ ده‌مانزانی خه‌ڵك زیاتر دێنه‌ ده‌ره‌وه‌ به‌پیاسه‌ ده‌ڕۆن هێزی زیاترمان بۆ ناردوون و ده‌ستمان به‌جێ به‌جێكردنی ڕێ و شوێنه‌كان گرتووه‌ له‌مڕۆدا، هیوادارم خه‌ڵك هاوكارمان بێت و ناچار نه‌بین هێزی زیاتر بخه‌ینه‌ ناوگه‌ڕه‌ك و كۆڵانه‌كانه‌وه‌ چونكه‌ به‌ڕاستی هه‌موومان و مرۆڤایه‌تی ئێستا له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیداردایه‌ هیوادارم هه‌موومان ڕێنماییه‌كان جێ به‌جێ بكه‌ین تا خۆمان و ماڵ و منداڵ و هه‌مووان پارێزراو بین له‌و به‌ڵایه‌ی ڕێكردۆته‌ جیهان(كۆرۆنا)."

ئاوات محه‌مه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد" سزای سه‌رپێچی بۆ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ ده‌گیرێته‌به‌ر كه‌ به‌بێ هۆ و ڕێپێدان قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ده‌شكێنن، هیوادارین نه‌گه‌ینه‌ ئه‌و ئاسته‌ی سزای كه‌سی له‌گه‌ڕه‌ك و كۆڵانه‌كان بده‌ین له‌سه‌ر پابه‌ندنه‌بوون به‌ قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆوه‌، هیوادارین هه‌مووان پێكه‌وه‌ هاوكاربین بۆ ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵایه‌ی توشمان هاتووه‌ ئێمه‌ هه‌رچیمان له‌ده‌ست بێت ده‌یكه‌ین بۆ ڕێگریكردن ئه‌گه‌ر له‌ماڵێكدا كه‌سێك توش بوو هه‌وڵده‌ده‌ین خێزانی ئه‌و ماڵه‌ بپارێزین ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڕه‌كێكدا هه‌بوو ئه‌وا هه‌وڵده‌ده‌ین درواسێكانیان بپارێزین به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه‌ش به‌هاوكاری هه‌مووان ده‌بێت بۆیه‌ تكایان لێده‌كه‌ین له‌ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه‌، تكایان لێده‌كه‌ین ئۆقره‌ بگرن له‌ماڵه‌وه‌."

"هه‌رچی پێویست بكات بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هێڵین نه‌خۆشیه‌كه‌ ته‌شه‌نه‌ بكات ئه‌نجامی ده‌ده‌ین "

سه‌باره‌ت به‌وه‌ی به‌نیازن داوای هێز بكه‌ن بۆ جوڵاندن بۆ ناو شار؟ قایمقامی سلێمانی ده‌ڵێت" هه‌رچی پێویست بكات بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هێڵین نه‌خۆشیه‌كه‌ ته‌شه‌نه‌ بكات ئه‌نجامی ده‌ده‌ین، له‌كۆبونه‌وه‌ی ڕۆژی ڕابردوتر پێداچونه‌وه‌مان به‌هێزه‌كانمان كرد له‌ناو شاردا جارێكی تر هێزه‌كانمان به‌شێوه‌ی چڕتر دابه‌شكرده‌وه‌ به‌سه‌نته‌ری شاردا."

ئاوات محه‌مه‌د له‌قسه‌كانیدا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی وه‌ك خۆی وتی" سوپاسی هه‌موو هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و ئاسایش و لیوای یه‌كی سلێمانی و پۆلیسی هاتوچۆ و پێشمه‌رگه‌" ده‌كه‌ین هاوكات هه‌ریه‌كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌ ئاماده‌یی خۆییان ده‌ربڕیووه‌ هه‌موو هێزێكی خۆیان بخه‌نه‌ خزمه‌ت جێ به‌جێ كردنی ئه‌و ڕێ و شوێنه‌ هه‌تا نه‌خۆشیه‌كه‌ نه‌بێته‌ هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسی."

قایمقامی سلێمانی جه‌ختیكرده‌وه‌" ئامانجی ئه‌وان جگه‌ له‌پاراستنی خه‌ڵك ئه‌وه‌یه‌ خزمه‌تگوزاری ئاو و كاره‌با و خواردن بگاته‌ خه‌ڵك بۆیه‌ بۆ هاتوچۆ ته‌نها ڕێگه‌ به‌و كه‌سانه‌ ده‌ده‌ن كه‌ ئه‌و خزمه‌تانه‌ به‌خه‌ڵك ده‌كات ئگه‌رنا داوای كه‌س قبوڵ ناكه‌ن له‌ده‌ره‌وه‌ی ڕێنماییه‌كان هاتوچۆ بكات."

"ئه‌وه‌ ته‌نها له‌سلێمانیدا كراوه‌ "

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند" مه‌ترسی دۆخه‌كه‌ بۆ هه‌موو شوێنه‌كانه‌ له‌سلێمانی به‌وجۆره‌ نیه‌ كه‌باس ده‌كرێت به‌ڵام هه‌مومان ده‌مانه‌وێت نه‌گاته‌ ئاستی ته‌قینه‌وه‌ پزیشك و كارمه‌نده‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش و دڵسۆزانه‌ كارییان كردووه‌، له‌ڕۆژانی ڕابردوو "سامپڵیان" له‌ ناو خه‌ڵك، گۆشت فرۆش، میوه‌فرۆش و خه‌ڵكانی تر وه‌رگرتووه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ته‌نها له‌سلێمانیدا كراوه‌، به‌ڵام ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت له‌قه‌باره‌ی ئه‌و مه‌ترسیه‌ هه‌مووان تێبگه‌ین ئه‌وه‌تا ئیتاڵیا-ئێران -چین-شوێنانی ترمان له‌به‌رچاوه‌، بۆیه‌ دوباره‌ تكا له‌هاوڵاتیان ده‌كه‌م له‌ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه‌ و ڕێنماییه‌كان جێ به‌جێ بكه‌ن ته‌نها به‌جێ به‌جێ كردنی ڕێنماییه‌كان ده‌توانین ببنه‌ ته‌حه‌دییه‌كی گه‌وره‌تر له‌به‌رده‌م نه‌خۆشیه‌كه‌دا"

please wait

No media source currently available

0:00 0:13:25 0:00


XS
SM
MD
LG