Accessibility links

ڕاپـۆرتێک لە بارەی لادانی دوو فەرماندەی پـێشمەرگە لە کارەکانیان


دوو فەرماندەی وەزارەتی پێشمەرگە لە کارەکانیان دورخرانەوە بەهۆی بۆچوونەکانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا.

لەو بارەیەوە یەکێک لەو فەرماندانەی کە لادراوە، لیوا سەربەست زێباریە دەڵێت هیچ شتێکی هەڵەیان نەکردووە و تەنیا پێشنیار و بۆچوونی خۆیان خستووەتەڕوو کەوا پێشمەرگە لە بیرنەکرێت حەق و ماندوبوونی نەفەوتێت چونکە ناخۆشی و شەڕی داعش بینیوە، بۆیە دەبێت وەزارەتی پێشمەرگە مووچەی پێشمەرگە دوانەخات، خۆ کۆرۆنا بەس بۆ پێشمەرگە نەهاتووە با پێشمەرگەش موچەی پێ بدرێت، ئەوان لایەنگر و قاعیدەیەکی جەماوەری بەهێزیان هەیە لە کوردستان لە بادینان ئەگەر یاساییش بێت ئەوا قانوون و یاسا هەیە ئەوان ئامادەن دانیشن، تلیفۆنیان بۆ کردووە و پێیان راگەیاندووە فەرمان دەرکراوە کەوا لادراوە بە ئەمری وەزارەت ئەویش پێی ڕاگەیاندوون کە ئەگەر شتێکی هەڵەیان کردووە با بێن لەگەڵی دانیشن بە پێی یاسا و قانوون مافی خۆیانە، هیچ شەرمی تێدا نیە بەرگری لە خەڵکی خۆیان بکەن ئەو پێشمەرگانەش گوناحن عەمید هەبووە لەگەڵ ئەوان چووەتە ماڵەوە گووتویەتی کەوا پازدە هەزاری پێیە بۆیە ئەوان بەرگریان لە خەڵک کردووە و بەرگریان لە خۆیان نەکردووە و بۆ هیچ موزایەداتی سیاسیش نەبووە و خویشی کۆرە شەهیدە، باوکی عەمێ و زوبێر و تەتەر هەرسێکیان خاڵی سەرۆکن بەدەستی رژێم شەهیدکراون.

لیوا قارەمان کەمال جێگری سەرۆکی ئەرکانی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ دەنگی ئەمەریکا ئەم هەواڵە پشتراست دەکاتەوە و دەڵێت فەرمانی وەزیرە دوو ئەفسەر سزادراون لەسەر ئەوەی کەوا پرەنسیپی سەربازیان بەزاندووە لە ڕاگەیاندن شتیان بڵاوکردووەتەوە کە ئەمە لە گەڵ پرەنسیپ و دیسپلینی سەربازی ناگونجێ.

ئیسلام چالی شارەزای سەربازیە بۆ دەنگی ئەمەریکا گوتی ئەگەر راستە ئەمانە سەرپێچی یاسای سەربازیان کردووە چەند رێکاری یاسایی هەن دەبێت بگرنەبەر ئەوانیش ئەنجومەنی لێکولینەوە لەسەر دابنرێت دواتر دادگای سەربازی هەیە و دادگای تەنفیزی سەر بە پێشمەرگە هەیە دەبێت ئەم رێکارانە هەمووی بگرنەبەر دواتر ئەگەر ئەمانە سەرپێچیان کردووە سزا بدرێن نەک بە فەرمانیک، دەبوایە لیژنەی لێکولینە لەو بابەتە پێکبهێنرێت و شاهید و ئەمانە هەمووی هەبێت دواتر دادگای سەربازی بریاری لەسەر دەدات نەک بە فەرمانێک لابدرێن ئایا سەرپێچی تەنها لادانە لە یاسای سەربازی شتی وا نیە بویە خەڵکێکی زور نارەزایی دەربڕیوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:04 0:00


XS
SM
MD
LG