ئه‌مڕۆ 28/5 په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان به 68 ده‌نگی ئه‌ندامانی، (نێچیرڤان بارزانی) وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی-عیراق هه‌ڵبژارد.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی ئێستای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانه، له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه ڕۆژی 3/12 له‌كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی وه‌ك كاندیدی حیزبه‌كه‌ی دیاریكرا و ڕاگه‌یه‌نرا.
پارتی دیموكراتی كوردستان له‌هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان له 30/9ی ساڵی ڕابردو زۆرترین ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كانی هێنا،توانی 45 كورسی له 111كورسیه‌كه‌ی په‌رله‌مانی هه‌رێمه‌كه به‌ده‌ست بهێنێت، كاندیدی پۆسته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ت سه‌ر به‌و پارته‌ن.
ڕۆژی 19/5 په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان ناوی پێنج كه‌سی وه‌ك كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم ڕاگه‌یاند كه‌بریتی بوون له نێچیرڤان بارزانی، رێبوار خۆشناو، ئومێد عەبدولسەلام، محەمەد حەمەساڵح هه‌روه‌ها هیوا عەبدوڵا، ئه‌مه‌ش پاش په‌سه‌ندكردنی هه‌موواری سێیه‌می یاسای ژماره 1ی ساڵی 2005 یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی هات كه په‌رله‌مانی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، ده‌رگای خۆپاڵاوتنی به‌ڕووی ئه‌و كه‌سانه‌دا كردۆته‌وه بۆ خۆ كاندیدكردن بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه به‌پێی یاساكه مه‌رجه‌كانیان بۆ ئه‌و پۆسته تێدایه.
پێشتر به‌پێی هه‌مان یاسا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ناو خه‌ڵكه‌وه به‌ده‌نگدانی ڕاسته‌خۆ هه‌ڵده‌بژێردرا،به‌ڵام پاش هه‌موواری سێیه‌می یاساكه و كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ڕۆژی 8/5 شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم كرا به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك له‌ناو په‌رله‌مانه‌وه .
ڕۆژی 6/11/2017 په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانی به‌پێی یاسایه‌كی سڕكرد و ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی دابه‌ش كرد به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی (سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت).
سڕكردنی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌پاش ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی ئه‌وكاتی هه‌رێمی كوردستان دێت له پۆسته‌كه‌ی.ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی بارزانی له‌پاش ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی ڕیفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان له 30/9/2017 دێت كه له‌بانگه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌كه به‌ڵێنی دابوو ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ بۆ كورده‌كان له‌دوای ڕیفراندۆم ڕابگه‌یه‌نێت ئه‌وا ده‌ست له‌پۆسته‌كه‌ی ده‌كێشێته‌وه.
جگه له‌پارتی دیموكراتی كوردستان هیچ لایه‌نێكی سیاسی كاندیدی بۆ ئه‌و پۆستهنهبوو، چوار كاندیده‌كه‌ی تر وه‌ك كه‌سی سه‌ربه‌خۆ بانگه‌شه‌ی خۆ كاندیدییان ده‌كرد.
پێشتر ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاندبوو" ئه‌و كاندیده‌ی ئێمه هه‌مانه بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم "به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی"یه، به‌پێی ڕێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان، ئه‌و كاندیده‌ی ئێمه كاندیدی( پارتی، گۆڕان، یه‌كێتی-یه چونكه ڕێككهوتوین كهبهوجۆره بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاندیدی هاوپه‌یمانه‌كانمانه كه پێكهاته‌ی ئه‌و وڵاته‌ن، واته ئێستا كاندیدی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كاندیدی قه‌واره‌یه‌كه، گروپێكه كه له ئه‌نجامدا 91 ده‌نگی كورسی په‌رله‌مانی هه‌یه.
(68) ده‌نگی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بۆ ده‌نگدانی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌كۆی 81ئه‌ندامی ئاماده‌بووی دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان بوو، به‌پێی یاسا-ش سه‌رۆكی هه‌رێم پێویستی به ده‌نگی زۆرینه‌ی ڕه‌های په‌رله‌مانتارانه كه له‌كۆی 111ئه‌ندامه‌كه، ده‌كاته 56 ده‌نگ.