Accessibility links

مونا قه‌هوه‌چی:تا ئێستا هیچ فراكسیۆنێك پڕۆژه‌ یاسای پێشكه‌شی په‌رله‌مان نه‌كردووه‌ بۆ پێدانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران


مونا قاوه‌چی

له وتوێژێكدا له‌گه‌ڵ ژیار محه‌مه‌د له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ مونا قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت" هۆكاری سه‌ره‌كی لادانی سیستمی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم سه‌ردانی "سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی" بوو بۆ به‌غداد ئه‌و كلیلی لادانی ئه‌و پاشه‌كه‌وته‌یه‌، خه‌ڵك به‌ لادانی ئه‌و پاشه‌كه‌وته‌ به‌رهه‌می یه‌كێك له‌ده‌سكه‌وته‌كانی سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غداد ده‌خوات، ده‌شڵێت" ئه‌وه‌ ڕاست نیه‌ ده‌سكه‌وتی هیچ حیزب و لایه‌نێك بێت به‌ڵكو جگه‌ له‌ سه‌رۆك بارزانی كه‌ هۆكاری سه‌ره‌كی بوو ئه‌و حیزبانه‌ی ئێستا له‌ده‌سه‌ڵات و حكومه‌تن و ڕۆژی هه‌ینی به‌شداربوون له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌شداربوون له‌لادانی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نه‌ك حیزبه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات" ده‌بێت به‌یاسا دانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه‌كان به‌فه‌رمانبه‌ران ڕێكبخرێت تا مافیان نه‌فه‌وتێت، وه‌ بتوانرێت میكانیزمێك دیاری بكرێت تا قورسایی نه‌كه‌وێته‌ سه‌ر كابینه‌ی داهاتوو چونكه‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ "مه‌بله‌غێكی" زۆره‌، بۆیه‌ پێویسته‌ به‌یاسا ئه‌و "ئالیه‌ت"ه‌ دیاریبكرێت، هه‌روه‌ها تا ئێستا هیچ پڕۆژه‌ یاسایه‌ك نه‌هاتۆته‌ په‌رله‌مان یا هیچ فراكسیۆنێك پێشكه‌شی نه‌كردووه‌ كه‌ باس له‌دانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بكات."

له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا قه‌هوه‌چی له‌باره‌ی ڕۆڵی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان له‌لابردنی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ وتی" پاش سه‌ردانه‌كه‌ی "سه‌رۆك بارزانی" بۆ به‌غداد زانیمان كه‌ گۆڕانكاری له‌ بژێوی خه‌ڵك ڕوده‌دات ، بۆیه‌ یه‌كێك له‌به‌رهه‌مه‌كانی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی بۆ به‌غداد كه‌ ئێستا خه‌ڵك لێی ده‌خۆن بریتیه‌ له‌لادانی سیستمی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ،ئه‌وه‌ش بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بڕیارێكی وا گرنگ بدات سه‌باره‌ت به‌لادانی سیستمی پاشه‌كه‌وتی موچه‌، چونكه‌ پاش سه‌ردانه‌كه‌ی" سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی" بۆ به‌غداد په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌غداد و هه‌رێم به‌ره‌و ئاسایی بونه‌وه‌ چوون، هیوادارین به‌رهه‌مه‌كانی تریش له‌باره‌ی ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم به‌جێ به‌جێ كردنی ده‌ستور بێته‌ دی كه‌ ئه‌وه‌ش یه‌كێكه‌ له‌كێشه‌ سه‌ره‌كیه‌كان."

سكرتێری په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌تیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و حیزبانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئێستای حكومه‌ت هیچ ڕۆڵێكیان له‌لادانی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بوبێت و وتی" وه‌ك وتم یه‌كێكه‌ له‌به‌رهه‌مه‌كانی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غداد، پاشان ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاره‌كه‌ی دا، واته‌ ئه‌و حیزبانه‌ی ئێستا به‌ "فیعل"ی له‌ناو حكومه‌تدان به‌شدارن له‌حكومه‌ت و له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌شدارن له‌بڕیاری لادانی پاشه‌كه‌وتی موچه‌، به‌هیچ جۆرێك ڕاست نیه‌ وه‌ دوری-شه‌ له‌ڕاستیه‌وه‌ كه‌ حیزبه‌كانی تر به‌تایبه‌ت ئه‌وانی ئێستا له‌ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تن و وه‌زیریان له‌ ناو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران نیه‌ كه‌ به‌شداربوبێت له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌شدار بن له‌و بڕیاره‌ وه‌ ناتوانن بیكه‌نه‌ ده‌سكه‌وتی حیزبی ، به‌ڵام كلیلی سه‌ره‌كی سه‌رۆك بارزانی بوو كه‌ سه‌ردانی به‌غدادی كرد له‌گه‌ڵ شانده‌كه‌ی."

ڕۆژی هه‌ینی له‌وتووێژێكی به‌ڵێن ساڵح له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ڕێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند" دانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم پێویسته‌ به‌یاسا بێت."

به‌ڵام سكرتێری په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان "مونا قه‌هوه‌چی" ڕه‌تیكرده‌وه‌" هیچ پڕۆژه‌ یاسایه‌ك له‌ناو په‌رله‌مان ئاماده‌كرابێت یا باسكرابێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ڕایگه‌یاند" تا ئێستا هیچ پڕۆژه‌ یاسایه‌ك نه‌هاتۆته‌ په‌رله‌مان یا هیچ فراكسیۆنێك پێشكه‌شی نه‌كردووه‌ كه‌ باس له‌دانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بكات به‌ڵام ڕه‌نگه‌ ئه‌مه‌ دوای پێكهێنانی لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كان بێت چونكه‌ ئه‌مه‌ زیاتر كاری لیژنه‌كانی په‌رله‌مانه‌."

قه‌هوه‌چی وتیشی" پێدانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه‌كانی فه‌رمانبه‌ران ده‌بێت به‌یاسا ڕێكبخرێت تا مافیان نه‌فه‌وتێت، وه‌ بتوانرێت میكانیزمێك دیاری بكرێت تا قورسایی نه‌كه‌وێته‌ سه‌ر كابینه‌ی داهاتوو چونكه‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ "مه‌بله‌غێكی"زۆره‌، بۆیه‌ پێویشته‌ به‌یاسا ئه‌و "ئالیه‌ته‌" دیاریبكرێت."

ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی هیچ گه‌ره‌نتیه‌كتان له‌ حكومه‌ت وه‌رگرتووه‌ كه‌ دووباره‌ سیستمی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ فه‌رمانبه‌ران له‌ هه‌رێم په‌یڕه‌و نه‌كرێته‌وه‌ جارێكی تر؟ مونا قه‌هوه‌چی وتی" ئێمه‌ دڵنیاین جارێكی تر سیستمی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان په‌یڕه‌وناكرێته‌وه‌."

please wait

No media source currently available

0:00 0:15:28 0:00

XS
SM
MD
LG