Accessibility links

ڕێباز حەملان: دانەوەی موچەی پاشەکەوت کراو بە یاسا دەکرێت


ڕێباز حەملان
ڕێباز حەملان

وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق دەڵێت لە کۆبوونەوەکەی ڕۆژی هەینیدا دوو بڕیار دراون لە پەیوەندی بە پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە.

ڕێباز حەملان دەڵێت، بڕیارێکیان بۆ ئەوە کە پاشەکەوتی موچە نەمێنێت و بڕیاری دووهەمیشیان تایبەتە بە ڕاسپاردنی ئەنجومەنی نەوت و گاز تا دەست بکات بە وتووێژێکی ورد لەگەڵ حکومەتی نێوەندی عێراقدا بەمەبەستی گەیشتن بە چارەسەرکردنی سەرجەم ئەو کێشانەی لە نێوان بەغدا و هەولێردا هەن و یەکێکیشیان کێشەی تایبەت بە نەوتە.

بەڕێز حەملان ئاماژەش بەوە دەکات کە بەرپرسیارێتی موچە هەر تەنها لە ئەستۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان نییە بەڵکو بەرپرسیارێتی حکومەتی عێراقیشە چونکە لە ساڵی 2014 ەوە بودجەی هەرێمی کوردستانی بڕیوە و بەو هۆیەشەوە موچە پەکی کەوت.

وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت ئەو وتووێژانەی لەگەڵ بەغدا دەکرێن هەموو جۆرە داهاتەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، داهاتی نەوت، داهاتی دەروازەکان و گومرگەکان، داهاتی فڕۆکەخانەکان تەنانەت داهاتی باجیش دەگرێتەوە.

بەڕێز حەملان دەڵێت ڕۆژی شەممە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی دەکرێت لە وەزارەتی دارایی و لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە دەست دەکرێت بە دابەشکردنی موچەی تەواوەتی پاش چاککردنی لیستەکانی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

بەڵێن ساڵح وتووێژی لەگەڵ ڕێباز حەملان، وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:11:40 0:00

XS
SM
MD
LG