Accessibility links

سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان: لەمەودوا دەبینە دەنگی ناڕازیی خەڵک


سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەڵێت لەمەودوا دەبنە دەنگی ناڕەزایی خەڵکی هەرێمی کوردستان، بەڵام نە بە هاوشێوەی بزوتنەوەی گۆڕان یان نەوەی نوێ.

خەلیل ئیبراھیم لە وتووێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا گوتیشی بە ئەزمونی خۆیان لە بەشداری لە حکومەت و پـێشتریش ئۆپـۆپـۆزسیۆن بوون، گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی لە ئێستادا ئۆپـۆزسیۆن بن، دەڵێت "چونکە عەقڵییەتی حوکمڕانی لە کوردستاندا ناگۆڕدرێ و ھەمان شتە."

گوتیشی ھەر لە سەرەتاوە، لە ساڵی ١٩٩٢، حزبەکان ئەنجامی ھەڵبژاردنیان قبووڵ نەکرد و ئەمەیش شەڕی براکوژی بەدوای خۆیدا ھێنا و تا ئێستایش کاریگەرییەکانی شەڕی براکوژی بەسەر خەڵکی ھەرێمی کوردستاندا ماوەتەوە.

بڕیاری ئۆپۆزیسیۆنبوونتان، لە ئەوەوە سەرچاوە دەگرێ کە بێبەشکراون لە کابینەی نوێ، یان خواست و بڕیاری حزبەکەی خۆتانە؟

لە وەڵامی ئەمەدا «خەلیل ئیبراھیم» گوتی:

پارتی و یەکێتی زۆر جار دەرگایان بۆ ئەوە کردووەتەوە کە بچینە ناو دەسەڵات، بەڵام ئێمە چاوەڕێی دانوستاندن لەگەڵ حزبە دەسەڵاتدارەکان و وەرگرتنی کورسی نین، ئێمە مەبەستمانە ئۆپۆزیسیۆنبوون ببێتە نەریت و بڕوامان وایە: دەبینە دەنگی خەڵکی ناڕازی خەڵک، چونکە خەڵک بێزارە و ھەڵبژاردنی ئەمجارەیش نموونەیەکی روونە کە زیاتر لە سەدا شەستی خەڵک، بایکۆتی ھەڵبژاردنیان کردووە. ئێمە دەمانەوێ شەقام بجووڵێ و داوای مافی خۆی بکات، چونکە تا ئێستایش بە دوو ئیدارەیی و دوو ئاسایش دەناڵێنین و دەشبێ حزبەکانی دەسەڵات دەنگی ناڕازیی قبووڵ بکەن.

لەبارەی ھاوپەیمانیکردنیان لەگەڵ حزبە ئۆپۆزیسیۆنەکان و دروستکردنی بەرەیەك گوتی:

ھەر حزبێک نەچووە ناو حکومەت واتە ئۆپۆزیسیۆنە، ئێمە رامانگەیاندووە و ئەوانیش رایانگەیاندووە. مادام ئێمە ئۆپۆزیسیۆنین دەبێ چاودێری بڕیارەکانی حکومەت بکەین، لەگەڵ ئەوەی گۆڕەپانێکی فراوانمان ھەیە کە پڕن لە خاڵی ھاوبەش، بەڵام نابین بە بەرەیەک، چونکە بیروڕایەکانمان جیاوازن و ئێمە بەرەگیری ناکەین.

گۆڕان ئەقڵییەتێکی توندی ھەبوو لە رەخنەگرتن و ئێمەیش لەگەڵ نەوەی نوێ بەراورد ناکرێین، چونکە ئێمە خاوەنی ئەو عەقڵییەتە نین کە بڵێن: با کوڕی فڵانە بەرپرس ھەڵبواسرێ و لە سێدارە بدرێ، خۆ ئێمە دادوەر نین.

لە چوارچێوەی ئەم گوتوێژە و لە وەڵامی پرسیاری «دەنگی ئەمەریکا» لە بارەی ئەوەی کە ئایا بۆچی ئەو کاتانەی لە دەسەڵات بوون ئەم قسانەتان نەدەکرد و رەخنەتان نەبوو، گوتی:

ئەمە بێویژدانییە کە بڵێن: یەکگرتوو بێ دەنگ بووە لە بابەتی چاکسازی و ھەڵوێستیشمان ھەبووە، ئێمە وەک حزب زەرەرمەند بووین و باجی بێدەنگ نەبوونمان داوە ، حکومەتی ئێستایش کاربەڕێکەرە لەبەر ئەوەی خولی حوکمڕانی تەواو بووە و پێنج مانگە پەرلەمان نەیتوانیووە متمانە بداتە حکومەت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:16:22 0:00

XS
SM
MD
LG