Accessibility links

ئاوات محەمەد: ناردنی هێزێکی بێشومار بۆ بەردەم سینەمایەک لە حکومەتە سەرکوتکارەکانیش ناوەشێتەوە


فەراهەمکردنی ئازادییەکانی تاکەکەس و گروپە جیاوازەکان لە چوارچێوەیەکی یاسایی و شارستانی نوێدا بەشێکی گرنگ و دانەبڕاوی حوکمڕانییەکە کە یاسا رێز و شکۆو دەسەڵاتی خۆی هەیە. بەڵام کاتێک یاسا دەبێتە ئامڕازێک بەدەستی حیزب و دەسەڵاتەوە بۆ پیادەکردنی پلان و ستراتیژی دەسەڵاتداران ئەوکاتانە ئیتر کۆی سیستمەکە دەکەوێتە ژێر پرسیار و گومانی رژدەوە.

داخستنی سینەما و قەدەغکردنی دوو فیلمی سینەمایی و دۆکۆمێنتاری لەشارێک و دەستگیرکردنی زیاد لە 50 کەس لەهاوڵاتیان و چالاکوان و رۆژنامەوان و رفاندنی ئەندامانی حیزبی لەلایەن دوو حیزبی دەسەڵاتداراوە و چەندین کەیسی دیکە کە لەم ماوەیەدا روویانداوە تێکرا جیی بەدواداچوون و وردبوونەوەی زیاترن.

ئاسۆ جەبار سەبارەت بەو پرسە وتوێژی لەگەڵ بەڕێوبەری رێکخراوی DHRD بۆ دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ ئاوات محەمەددا سازکردووە..

ئاوات محەمەد دەڵێت "هەموو ئەو رێوشوێنانەی کە ئەم ماوەیە گیراونەتە بەر لەشاری سلێمانیدا پێچەوانەی ئەو یاسایانەیە کە خۆیان دایان نابوو و کاری پێدەکەن."

هاوکات دەشڵێت "داخستنی پارک و ناردنی هێزێکی بێشومار بۆ بەردەم سینەمایەک تەنانەت لەحکومەتە سەرکوتکارەکانیش ناوەشێتەوە."

سەبارەت بەو فشارانەی بۆ سەر کۆمەڵگەی مەدەنیش لەئارادا بووە دەڵێت "یەکەم پریشک بەر رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کەوت."

لەدەرئەنجامدا دەڵێت "کەیسەکان ئەمەندە زۆرن رێکخراوێکی وەک ئێمە فریای ئەو هەموو کەیسانە ناکەوێت."

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:14 0:00

XS
SM
MD
LG