Accessibility links

یان کوبیش: نەتەوەیەکگرتووەکان لەنزیکەوە چاودێری پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەکات


یان کوبیش - نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق

یان کوبیش نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق داوای لەهاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان کرد بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمەکەیان بکەن و ڕایگەیاند" پێمان خۆشە پەرلەمانێکی بەهێز لەهەرێمی کوردستانی_عیراق هەبێت وە نەتەوەیەکگرتووەکان لەنزیکەوە چاودێری پڕۆسەی هەڵبژاردنەکان دەکات."

ئەمڕۆ یەکشەممە یان کوبیش نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، دوای سەردانی کردنی بنکەیەکی دەنگدان لەبەردەم ڕۆژنامەنوسان لەشاری هەولێر ڕایگەیاند" داوا لەهاوڵاتیان دەکەین بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان، مافی خۆیان پیادە بکەن، هیوادارین ئەو ئەنجامە نوێیانەی بەهۆی هەڵبژاردنەوە دێنە ئاراوە، کارێک بکرێت ئارامی کوردستان نەشێوێنێت و هەمووان ئەنجامەکان قبوڵ بکەن."

کوبیش وتیشی" هێشتا زووە بڕیاربدەین بەڵام، بەشێوەیەکی گشتی پڕۆسەکە بەشێوەیەکی شەفافانە بەڕێەوەدەچێت، نەتەوە یەکگرتووەکان چاودێری دەکات، بەڵام بێ کەموکوڕیش نابێت، چاودێرمان لەبنکەکان هەن دوای چاودێری کردنی پڕۆسەکە ڕاپۆرتی خۆۆیان دەنوسن."

ئەمڕۆ یەکشەممە کاتژمێر (8:00) بەکاتی هەولێری پایتەختی هەرێمەکە، پڕۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی (111) ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانی هەرێمی کوردستان_ عیراق دەستیپێکرد.

XS
SM
MD
LG