Accessibility links

سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین: هەڵبژاردن ڕێگای ئەو ئاواتانەیە کەهاوڵاتیان هەیانە


 سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان

سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ئەمڕۆ لەدوای بەشداری کردنی لەپڕۆسەی دەنگدان لەلێدوانێکیدا بۆ کەناڵی ئاسمانی( سپێدە) کەناڵی فەرمی حیزبەکەی وتی" هەڵبژاردن ڕێگای گۆڕانكاری و ڕێگای ئەو ئاواتانەیە كە هاوڵاتیان هەیانەوە و دەیانەوێت بهێننەدی و نیگەرانی و بێزاری چارەسەر نیە.".

ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ئەوەشی وت" پێویستە هاوڵاتیان نیگەرانی و ناڕەزایەتیەكانیان بكەن بە "عەمەلی" و بەشداری پرۆسەكە بكەن بە عەمەلی دەتوانن گۆڕانكاری دروست بكەن و لە دورەوە قسەكردن كێشەكان چارەسەر ناكەن، پێویستە بەشداری لەهەڵبژاردندا بکەن."

سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین ئاماژەی بەبڕێارەکانی کۆمسیۆن کرد کەشەوی ڕابردوو دەریکردن و وتی": كۆمسیۆن ڕێنمای باشی دەركردوەو لایەنە سیاسیەكان دەبێت خۆیان لەسەروی كۆمسیۆن و یاساوە نەبینن.'

ئەمڕۆ یەکشەممە کاتژمێر (8:00) بەکاتی هەولێری پایتەختی هەرێمەکە، پڕۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی (111) ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانی هەرێمی کوردستان_ عیراق دەستیپێکرد.

XS
SM
MD
LG