Accessibility links

نێچیرڤان بارزانی داوا ده‌كات هێرشكردنە سەر مەكۆی سەرەكیی گۆڕان له‌ سلێمانى ڕابگیرێت


نێچیرڤان بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستانی -عیراق

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستانی عیراق، لە پەیامێكدا داوا دەكات هێرشكردنە سەر مەكۆی سەرەكیی گۆڕان له‌ سلێمانى ڕابگیرێت.

له‌په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌وه‌ش هاتووه‌"زۆر دڵتەنگین بەرامبەر تێكدانی ئارامیی شاری سلێمانی، بۆ ئەو مەبەستە داوا دەكەین دەستبەجێ تەقەكردن لە بارەگای حیزبەكان لە سلێمانی ڕابگیرێت و هێزە ئەمنییەكان بەرپرسیارێتیی خۆیان ئەنجام بدەن و بارەگا و بنكەی هەموو لایەنەكان بپارێزن."

نێچیرڤان بارزانی داوا له‌لایه‌نه‌كان ده‌كات دان به‌خۆیاندا بگرن و ده‌ڵێت"هەموو لایەنەكان پێویستە دان بەخۆیاندا بگرن و لە ڕێگەی یاسایییه‌وه‌ سكاڵاكانیان بگەیه‌ننە كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لەسەر هەر گومانێك كە لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن هەیانە و بە هەموو شێوەیەك ڕەچاوی هێمنی و ئاسایشی كۆمەڵایەتیی خەڵكی سلێمانی بكەن.

XS
SM
MD
LG