به‌ته‌نها له پارێزگای سلێمانی له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا (١٢٢٠)ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویداوه،به‌وته‌ی وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی هۆكاری یه‌كه‌می ئه‌و ڕێژه به‌رزه‌ی ڕووداوی هاتوچۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تیژڕه‌وی له‌لایه‌ن شۆفێرانه‌وه.هه‌روه‌ها ده‌شڵێت،له‌ماوه‌ی ساڵی ڕابردوو(٣٢٨،٥٠٧)وێنه‌ی سه‌رپێچی ئۆتۆمبێله‌كان له‌لایه‌ن كامێراكانی چاودێرییه‌وه گیراوه،كه داهاته‌كه‌ی (٢٨،٠٤٧،٤٢٥،٠٠٠)(بیست و هه‌شت ملیار و چل و حه‌وت ملیۆن چوارسه‌د و بیست و پێنج هه‌زار دینار)بووه."
ڕائید کاروان محمد سدیق وتەبێژی فه‌رمی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه له‌شاری سلێمانی له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماری ڕووداوه‌كانی هاتوچۆی پارێزگاكه‌ی خسته ڕوو ڕایگه‌یاند"لە ساڵی ٢٠١٧ دا ١٢٢٠ ڕووداوی هاتوچۆ ڕووی داوه،به‌و هۆیه‌وه ( ٢١٨) کەس گیانیان لەدەستداوەو ٣١٩٣ کەسیش بریندار بوون."
ڕائید كاروان ئاماژه‌ی به‌هۆكاری ئه‌و ڕێژه به‌رزه‌ی ڕووداوی هاتوچۆی له‌سلێمانی كرد كه به‌وته‌ی خۆی ڕێژه‌كه به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی(٢٠١٦)به‌رزبۆته‌وه و وتیشی:خێرایی هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و ڕووداوانه‌یه،دوای ئه‌وه پابه‌ندنه‌بوون به‌ڕێنماییه‌كانی هاتوچۆ،بێ ئاگایی و مه‌ی نۆشین و لاساری به‌دوایدا دێن."
وته‌بێژی فه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی(ڕائید كاروان سدیق) چه‌ندین ئاماری تری خسته‌ڕوو،له‌وانه ئاماری وێنه و داهاتی كامێرای چاودێری ناوشار و وتی"له‌ماوه‌ی ساڵی ڕابردوو(٣٢٨،٥٠٧)وێنه‌ی سه‌رپێچی ئۆتۆمبێله‌كان له‌لایه‌ن كامێراكانی چاودێرییه‌وه گیراوه،كه داهاته‌كه‌ی (٢٨،٠٤٧،٤٢٥،٠٠٠)(بیست و هه‌شت ملیار و چل و حه‌وت ملیۆن چوارسه‌د و بیست و پێنج هه‌زار دینار)بووه."