له‌دوو ڕۆژی ڕابردووی خۆپیشاندانه‌كانی ناوچه جۆراوجۆره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌سنوری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه ژماره‌ی قوربانیه‌كان به‌رزبوه‌وه بۆ(٣٠٢)بریندار و كوژراو ئه‌مه‌ش به‌پی وته‌كانی(دكتۆر خالس قادر)وته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان."
له‌وباره‌یه‌وه د.خالس قادر وته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاند"دوو حاڵەتی گیان لە دەستدانی خۆپیشانده‌ران لە ڕانیە لە پەیمانگای پزیشکی داد تۆمار کراوه،لەشوێنەکانی تر حالەتی گیان لە دەست دان نەبووە تەنها بریندار هه‌بووه."
وته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی ژماره‌ی برینداره‌كانه‌وه وتی"نزیکەی ۳۰۰ بریندار هه‌بووه كه زۆربەیان برینداری سووک بوون"
وتیشی"برینداره‌كان لە خۆپیشاندەر و هێزەکانی پۆلیس و ئاسایشن، هه‌روه‌ها چەندحاڵەتێکیش هه‌یه برینەکانیان قورسن و لەژێر چاودێری دان"
ماوه‌ی سێ ڕۆژه خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی شوێنه‌جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی له‌سنوری پارێزگای سلێمانی گرتۆته‌وه،ئه‌مڕۆش ناره‌زایی و خۆپیشاندان به‌رده‌وام بوو،خۆپیشانده‌ران مه‌كۆی گۆڕانیان له ڕانیه سوتاند،هه‌روه‌ها به‌پێی لێدوانی شاهێد حاڵه‌كان هێزێكی سه‌ربازی زۆر له‌چه‌مچه‌ماڵ بڵاوكراوه‌ته‌وه،له‌توند و تیژییه‌كانیشدا ده‌نگۆی كوژرانی ئه‌ندامێكی هێزه ئه‌منیه‌كان هه‌یه به‌ڵام هێشتا پشتڕاستنه‌كراوه‌ته‌وه"