مونا قاوه‌چی ده‌ڵێت،كاتی خۆی كه ئه‌نجومه‌نی باڵای ڕیفراندۆم بڕیارییان له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم دا،بڕیاری ئه‌وه‌یان نه‌دا كهههڵوهشاندنهوه یا هه‌ڵپه‌ساردن و سڕكردن له‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نه‌كه بێت به‌ڵكو ئه‌و بڕیاره له‌ده‌ست میلله‌تدایه.بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕیفراندۆمیش پێویست ده‌كات ڕیفراندۆمێكی تر بكرێت."
مونا قاوه‌چی ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجومه‌نی باڵای ڕیفراندۆم ڕه‌تی كرده‌وه كه ئه‌نجومه‌نی باڵای پارته سیاسیه‌كان هیچ بڕیارێكی دابێت سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه یا هه‌ڵپه‌ساردن و سڕكردنی ئه‌نجامه‌كانی ڕیفراندۆمی دابێت و وتی"ئێمه بڕیارمان دا له‌و ڕۆژه وه‌ك بهروار ڕیفراندۆم بكه‌ین،نه‌ك هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و هه‌ڵپه‌ساردنی بدرێته ده‌ست ئه‌نجومه‌نه‌كه ،خه‌ڵكی كوردستان بڕیاری ڕیفراندۆمیان دا بۆیه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و هه‌ر بڕیارێك له‌وباره‌یه‌وه ده‌بێت خه‌ڵك بیدات نه‌ك ئه‌نجومه‌ن چونكه ئه‌وه ڕێز نه‌گرتنه له‌ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان."
پێشتر له(٢٤-١٠-٢٠١٧) حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری سڕكردن و كارنه‌كردن به‌ئه‌نجامه‌كانی ڕیفراندۆمی ڕاگه‌یاند.
مونا قاوه‌چی ڕه‌خنه‌ی له‌سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان گرت و وتی"دوێنێ بیستومه گوایه به‌ناوی پارته سیاسیه‌كانی كوردستان وتویه‌تی بڕیاری سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد له‌م قۆناغه‌دا كارنه‌كردنه به‌ڕیفراندۆم." وتیشی" به‌ڕێز سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین كه وای وتووه ئه‌و ئاگاداره كه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێ نه‌دراوه له ئه‌نجومه‌نی باڵای ریفراندۆم،وه ئه‌وه ڕێز نه‌گرتنه له ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان،ده‌بێت خه‌ڵكی كوردستان بڕیار له‌سه‌ر ئه‌نجامی ریفراندۆم بدات نه‌ك حیزب و لایه‌ن و ههردهزگا و دامه‌زراوه‌یه‌ك."
قاوه‌چی ڕونیكرده‌وه"له‌ڕووی یاساییه‌وه پێویسته هه‌رێمی كوردستان ڕیفراندۆمێكی تر بكات تا ڕیفراندۆم هه‌ڵبوه‌شێته‌وه واته ڕیفراندۆم به ڕیفراندۆم هه‌ڵبوه‌شێته‌وه،جا چ مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین،چ من(مونا قاوه‌چی) وه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای ڕیفراندۆم و جێگری سه‌رۆكی پارتی چاكسازی توركمانی یا ههردامهزراوهیهكی تری حكومی مافی بڕیاردان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕیفراندۆمی نیه،ئه‌گه‌ر خه‌ڵك تۆزێك له‌یاسا شاره‌زابێت ئه‌وه ده‌زانێت كه ڕیفراندۆم به‌ڕیفراندۆم هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه له‌ڕووی یاساییه‌وه،هه‌ركات ڕیفراندۆم كرا ئه‌وكات گه‌ل به‌بڕیاری خۆی لهسهروههموو بڕیاری شوێن و لایه‌ن و ده‌زگایه‌كه‌وه بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نوسی ڕیفراندۆم ده‌دات."
مونا قاوه‌چی جه‌ختی كرده‌وه" من له ئه‌نجومه‌نی باڵای ڕیفراندۆم بووم پێشتر نه ئه‌نجومه‌ن نه هیچ كه‌س و لایه‌نێكی سیاسی بڕیاری ئه‌وه‌ی نه‌داوه كه كار به‌ئه‌نجامی ڕیفراندۆم نه‌كات،وه‌ك حیزبیش، پارتی چاكسازی توركمانی ئاگاداری هیچ بڕیارێكی له‌و جۆره نین"
مونا قاقوچی ڕه‌خنه‌ی زیاتری له‌لێدوانه‌كانی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی(سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین)گرت كه به بێ پرسی ئه‌نجومه‌نی باڵای ڕیفراندۆم به‌جۆره باسی له‌بڕیاری سه‌ركردایه‌تی كورد كردوه و وتی"ده‌بوو به‌ڕێز سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ته‌نانه‌ت له‌ناو حیزبه‌كه‌ی خۆشی بوایه پرسی بكردایه كه ئایا حیزبه‌كه‌ی ڕازییه به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه یا كارنه‌كردن به ڕیفراندۆم چونكه هه‌ر ئه‌ندام مه‌كته‌بی سیاسی حیزبه‌كه‌ی به‌ڕێزی بوو كه له‌ناو سكرتاریه‌تی ریفراندۆم بوو كه له ئێمه باڵاتربوو ده‌بوو ئه‌وان بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ن."
وتیشی"ڕیفراندۆمان ئه‌نجامدا،باجه‌كه‌ی هه‌رچی بێت ده‌یده‌ین و هیچ كه‌سیش ناتوانێت به‌وشێوازه به ناوی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی باڵای ڕیفراندۆمه‌وه قسه‌بكات،ئێمه وه‌ك پارتی توركمانی له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆمان سورین و ڕێز له ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌گرین و پێویسته ڕیفراندۆم به‌ڕیفراندۆم هه‌ڵبوه‌شێته‌وه."