له‌ناو فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستاندا بۆچونی جیاواز هه‌یه له‌باره‌ی ده‌نگۆی ناردنی موچه‌كانیان له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقیه‌وه.
به‌شێك له‌وانه پێیان وایه باس و خواسی ناردنی موچه له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌غداده‌وه بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم شه‌ڕێكی سیاسی و ده‌رونیه كه حكومه‌تی عیراقی به‌رامبه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم ده‌یكات بنه‌مای دروستی نیه و به‌غذاد موچه‌ی هه‌رێم نانێرێت.
هه‌ندێكیش پێیان وایه كه ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به‌نده به‌جێ به‌جێ كردنی ئه‌و داواكارییه‌ی كه حكومه‌تی عیراق له‌هه‌رێم هه‌یه‌تی بۆ ناردنی لیستی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم.