ڕووداوه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له ده ڕۆژی ڕابردوودا ئه‌گه‌ر چی ئێشتا کۆتایی نه‌هاتوه و ڕه‌وشه‌که به ڕۆژ ده‌گوڕدرێت به‌ڵام لانیکه‌م ئێستا ئیتر ڕوون بوه‌ته‌وه که هاوسه‌نگی هێزه‌کان گۆڕاوه و حه‌شدی شه‌عبی به ده‌ره‌جه‌ی یه‌که‌م و دواتریش ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی عێراق له هه‌موو ناوچه دابڕاوه‌کانی کوردستان بونه‌ته ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌کی و ئه‌مه‌ش بەو پێیه‌ی حه‌شدی شه‌عبی به کرده‌وه نوێنه‌رایه‌تی سۆپای ئێرانی له هه‌رێمی کوردستان ده‌کات به مانای ئه‌وه ده‌بێت که مه‌ترسیه‌کان له سه‌ر حێزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات بنکه له هه‌رێمی کوردستان زیاتر له جاران ده‌بێت.
ئایا ئه‌م گۆڕانکاریانه ده‌توانێت ببێته هۆی گۆڕانی ستراتێژی و شێوازی خه‌باتکردنی حێزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات. کۆماری ئێسلامی ده‌ستی بۆ گۆشارخستنه سه‌ر ئه‌م حێزبانه ئاواڵا‌تر بوه و ده‌سه‌ڵاتی عێراقیش ڕۆژ له دوای ڕۆژ داواکاری زیاتر ده‌بێت و بیانووی زیاتر ده‌گرێت به ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم.
له هه‌ل و مه‌رجێکی ئاوادا چه‌ند ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئه‌م دوو لایەنە داوا بکه‌ن له هه‌رێمی کوردستان بنکه و باره‌گای ئه‌م حێزبانه له‌و هه‌رێمه دابخرێت و چه‌کیان لێ داماڵن؟
چه‌ند مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه ڕووداوه‌کانی نه‌وه‌ده‌کان بۆ حێزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له هه‌رێمی کوردستان دووپات بێته‌وه. له‌و ساڵانه به پێی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی حێزبه‌کانی دێمۆکڕات و کۆمه‌ڵه و کۆماری ئێسلامی بڵاویان کردوه‌ته‌وه به لانیکه‌م 450 ئه‌ندام، لایه‌نگر و بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م دوو حێزبه (زۆربه‌یان دێمۆکڕات بوون) به ده‌ست کۆماری ئێسلامی تیرور کران، ئه‌گه‌ر کۆماری ئێسلامی بیه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و سیاسه‌ته، هه‌رێمی کوردستان چی پێده‌کرێت و حێزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بنکه له نێۆ هه‌رێمی کوردستان چیان پێده‌کرێت بۆ پاراستنی خۆیان؟
له به‌رنامه‌یێکی تایبه‌تدا، ئه‌م پرسیارانه له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان ڕه‌زا که‌عبی، جێگری سکرتێری گشتی کۆمه‌ڵەی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان، کاوه به‌هرامی، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حێزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران و ئێبراهیم زێویه‌ی، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حێزبی دێمۆکڕاتی کوردستان تاوتۆ ده‌که‌ین.