Accessibility links

هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان خوازیارن حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌ده‌م داواكاریه‌كانیانه‌وه‌ بێت


ئەرشیف

كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ سه‌روبه‌ندی پیكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراقدا به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیاوی ده‌كات و ده‌شڵین به‌ده‌م داواكه‌مانه‌وه‌ نه‌یه‌ن سكاڵا له‌ دادگای فیدراڵی له‌سه‌ر حكومه‌ت تۆمار ده‌كه‌ین.

لوقمان عه‌بدالقادر سه‌رۆكی كومه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ لێدوانێكدا به‌ ده‌نگی ئه‌مەریكای ڕاگه‌یاند "داوامان كردووه‌ له‌ فراكسیۆنه‌ كوردیه‌كان هه‌نگاوی جدی بگرنه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و یاسایانه‌ی له‌ ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق تایبه‌ت به‌ كه‌یسه‌كان قه‌ره‌بوویان له‌ ڕیگه‌وه‌ دابین كراوه‌ بۆ هه‌ریمی كوردستان به‌ گشتی و هه‌ڵه‌بجه‌ش به‌تایبه‌تی قه‌ره‌بوو بكرینه‌وه‌ ".

ووتیشی : "گه‌ر حكومه‌تی عیراق به‌ده‌م داوكاریه‌كه‌مانه‌وه‌ نه‌یه‌یه‌ت ئه‌وا له‌ دادگای فیدراڵی سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ین. "

شه‌قامی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌سه‌ر داخوازیه‌كانی له‌ به‌غدا دوو ئاڕاسته‌یه.‌ ده‌نگی ئه‌مریكا له‌ ناو شوێنه‌ گشتیه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌دا رای هاوڵاتیانی وه‌رگرت ، به‌شێكیان به‌ ئومێده‌وه‌ ده‌ڕوانن له‌ داهاتوو و به‌شێكی دیكه‌یان پـێـیانوایه‌ به‌رپرسان هه‌ڵه‌بجه‌یان له‌بیر كردووه‌.

كامه‌ران مسته‌فا به‌ڕێوبه‌ری گشتی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ لێدوانیكدا بۆ ده‌نگی ئه‌مەریكا ده‌ڵێت " له‌به‌ر ململانێی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و فره‌ ڕایی فراكسیونه‌ كوردیه‌كان گوێ‌ بۆ داواكارییەكانیان نه‌گیراوه‌، په‌یامی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان خزمه‌تكردن و به‌دیهێنانی ماف و ئیمتیازاتی كه‌س و كاری شه‌هیدانە. "

هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان ده‌ڵێن یه‌كیك له‌ هۆكاره‌كانی رووخاندنی ڕژێمی پێشوو تاوانی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ بووه‌ ده‌شڵێن 13 ساڵ به‌ر له‌ ئێستاد تاوانه‌كه‌ له‌ لایه‌ن دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراقه‌وه‌ به‌ جینۆساید ناسێنراوه‌ ، په‌رله‌مان یاساكانی ژماره‌ 16 و 20 ی له‌ ساڵانی 2009 و 2010 تایبه‌ت به‌ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیان لێكه‌وتوانی جه‌نگ ده‌ركرووه‌،‌ به‌ڵام فراكسیونه‌ كوردیـیه‌كان نه‌یان توانیوه‌ بیكه‌نه‌ به‌شێک له‌ ئه‌جیندای كاركردنیان و قه‌ربووی هه‌ڵه‌بجه‌ له ‌ڕێگه‌ی ئه‌و یاسایانه‌وه‌ بکرێنەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:12 0:00

XS
SM
MD
LG