Accessibility links

25 هەمین ساڵیادی بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا


بیست و پـێنجەمین ساڵیادی بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا، پـیرۆزبێت لە ئێوەی بەڕێز و ئازیز و کارمەندانی دەنگی ئەمەریکا لێرە لە واشنتن و پەیامنێرە بوێرەکانی دەنگی ئەمەریکا کە لە شوێنی ڕووداوەکاندان.

هیوادارین بە هاوکاری هەموو لایەک بتوانین زیاتر خزمەتی بیسەرو بینەرانی بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا بکەین لە هەر جێگایەکی ئەم جیهانەدا. بە هیوای سەرکەوتوویی هەمووان و هەر لە خۆشی و شادیدا بژین.

فەخریە جەوهەری

سەرۆکی بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا

25 ی مانگی چواری 2017

کورتەیەک لەسەر بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا

  • له 25 ی مانگی چواری ساڵی1992 له پاش شەڕی کەنداوی، ‌بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دامەزرا, لە سەرەتادا، تەنها 5 کارمەند بوو و ماوەی پەخشی بەرنامەکانی لەسەر ڕادیۆ تەنها 15 خولەک بوو.
  • لە پاش دوو مانگ ژمارەی کارمەندان گەیشتە 9 کارمەند و ماوەی بەرنامەکانیش بۆ 30 خولەک زیادکران.
  • لە مانگی یازدەی هەمان سـاڵ کارمەندان بوون بە 11 و ماوەی بەرنامەکان بۆ یەک کاژمێر زیادکران.
  • لە مانگی یەکی سـاڵی 2003 ، ‌ بەر لە شەڕی دووەمی کەنداو و ڕزگارکردنی عێراق بە چەند مانگێـک ماوەی بەرنامەکان بۆ 4 کاژمێر زیادکران و ژمارەی کارمەندان بۆ 22 زیادکران. لە مانگی چواری هەر هەمان سـاڵدا بوو 27 کارمەند.
  • لە ساڵی 2015 وە ژمارەی کارمەندان بوو بە 31 و پەیامنێران 10 لەگەڵ 2 نووسەری ماڵپەڕ.
  • بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لە سـاڵی 2003 وە بە هەردوو زاراوە ماڵپەڕی خۆی کردەوە، ئیستاش لە ڕێگەی فەیسبوک و یوتیوب و تویتەر بابەتی زیاتر بڵاودەکاتەوە.
  • لە بواری تەلەفیزیۆندا‌ لە 23 ی مانگی چواری سـاڵی 2012 دەسـتکرا بە پەخشکردنی بەرنامەکانی ڕادیۆ لە ڕێـگەی تەلەفیزیۆنەوە.
  • هەفتانە دوو بەرنامەی 30 خولەکی تەلەفیزیۆنی هەیە کە ڕۆژانی سێشەممە و هەینی لە کەناڵی NRT پەخش دەکرێن و هەروەها بەرنامەیەکی 30 خولەکی تەلەفیزیۆنی هەیە کە ڕۆژانی چوارشەممە لە ماڵپەڕی Ozgur Gun پەخش دەکرێت.

گوێبیستی یەکەم بەرنامەی بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا.

please wait

No media source currently available

0:00 0:13:43 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG