Accessibility links

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ: فریشتە حوسێنی گواستراوەتەوە بۆ زیندانی ئورمیە


ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە فریشتە حوسێنی کە خەڵکی بۆکانە و پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەری ئێرانەوە سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرابوو، ئێستا بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی گواستراوەتەوە بۆ زیندانی ژنانی ناوەندی ئورمیە.

ڕێکخراوەکە دەڵێت حوسێنی تەمەن 39 ساڵ سزای 8 مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە، حوسێنی لە 24 ی مانگی هەشتی ساڵی 2022 دا لە شارەکەی خۆی لە بۆکان لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ئێرانەوە دەستگیرکرا، ئێستاش گواستراوەتەوە بۆ زیندانی ئورمییە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزا 8 مانگییەکەی.


هاوکات تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بڵاویکردەوە لە مانگی دوودا لقی 101 ی دادگای تاوانەکانی بۆکان حوسێنی چالاکەوانی کوردی بە تۆمەتی " بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندەی دژ بە دەوڵەت " تۆمەتباری کرد و سزای هەشت مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.


سەرچاوە/ ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ و تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان

XS
SM
MD
LG