دانۆڵد تڕا‌مپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مه‌ریکا، ڕۆژی هه‌ینی به واژۆی فه‌رمانێکی نوێ ناسراو به "به‌رگری له ئه‌مه‌ریکا له به‌رامبه‌ر هێرشه‌کانی تێرۆریستی" وه‌رگرتنی په‌نابه‌ری بۆ ئه‌مه‌ریکای بۆ ماوه‌ی چوار مانگ و سه‌ردانی هاووڵاتیانی حه‌وت وڵاتی بۆ ئه‌مه‌ریکا بۆ ماوه‌ی سێ مانگ ڕاوه‌ستاندووه. له هه‌مان کاتدا، هه‌ر به پێێ ئه‌م فه‌رمانه وه‌رگرتنی په‌نابه‌ری سوریایی بۆ ماوه‌یه‌کی نادیار ڕاده‌وستێت.
چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ئه‌م ماوه‌ی 90 ڕۆژه بۆ هاووڵاتیانی ئه‌و وڵاتانه‌ی هاوکاری زانیاری‌یان له گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا نیه و ئاماده نین وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی په‌یوه‌ندیدار به هاووڵاتیه‌کانیان بده‌نه‌وه درێژ بێته‌وه. ئه‌م حه‌وت وڵاته بریتین له ئێران، عێڕاق، لیبی، سوومالیا، سوودان، سووریا و یه‌مه‌ن.
گرووپه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ و هه‌ندێک له ئه‌وانه‌ی خه‌ڵاتی نۆبێلیان بردۆته‌وه و که‌سایه‌تییه ناسراوه‌کان و هه‌ندێک له سێناتۆره پایە بڵنده‌کانی کۆماری و فه‌رمانداری ولایه‌ته‌کان و به‌رپرسانی وڵاته ئۆروپیه‌کان ڕه‌خنه‌یان له ئه‌م فه‌رمانه‌ی تڕا‌مپ گرتووه و ده‌ڵێن ئه‌مه جۆرێک سیاسه‌تی هه‌ڵاواردن دژی ئه‌و په‌نابه‌ر و کۆچبه‌رانه‌یه که به هۆی ئاین یان له باری ئه‌تنییه‌وه بوونه‌ته ئامانج.
دادوەری گشتی ئەیالەتی واشنگتنیش دووشەمە ڕایگەیاند کە خەریکە هەنگاوی یاسایی بەرامبەر بە سەرۆک دانۆڵد تڕا‌مپ دەگرێتە بەر سەبارەت بە بڕیاری قەدەغەکردنی کاتی کۆچبەران و گه‌شتیاران لەو حەوت ولاتەوە بۆ ئەمەریکا.
سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، نانتۆنیو گۆتێرێزیش، بەیانی دووشەممە نامەیەکی ئەلەکتڕۆنی بۆ هەزاران کارمەندی ڕێکخراوەکە نارد کە تێیدا دەڵێت ئەو "لە نزیکەوە ڕووداوەکانی پەیوەندیدار بە دەستووری ئەم دواییانەی سەرۆک سەبارەت بە کۆچبەری خستۆتە بەر سەرنج."
له وتووێژ له گه‌ڵ به‌ڕێزان شنه فایه‌ق، سه‌رنووسه‌ری ئاژانسی ڕۆژنیوز له سلێمانیه و سه‌عید سه‌نه‌ندجی، هاوسه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی مافه‌کانی مرۆڤی کوردستان له ئۆرووپا سه‌باره‌ت به ئه‌م فه‌رمانه نوێیه، کاریگه‌رییه‌کانی له سه‌ر هاووڵاتیانی ئێرانی و کورد و ئه‌گه‌ری کاردانه‌وه‌کان به رامبه‌ر به ئه‌وه وتووێژمان کردووه.