ولایه‌ته یه‌کگرتووکانی ئه‌مه‌ریکا ڕێبه‌رانی کۆمه‌ڵه‌ی جوداخوازانی کوردی کۆنگره‌ی گه‌لی له‌سه‌ر لیستی قاجاغچێتی به به‌نگ و که‌ره‌سته بێ هۆشکه‌ره‌کان داناوه.
که ئه‌وه‌ش به‌ربه‌سته‌کان له‌سه‌ر ئه‌و ڕێکخراوه توندتر ده‌کات که زووتر به ڕێکخراوێکی تیرورستی ناودێرکرابوو.
وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت کۆنگره‌ی گه‌لی که به فه‌رمی به پارتی کارکه‌رانی کوردستان ده‌ناسرێت، تۆڕه‌که‌یان له ئه‌وروپا به‌کارهێناوه بۆ به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه‌ی که‌ره‌سته بێ هۆشکه‌ره‌کان و قازانجه‌که‌یان بۆ کڕینی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به‌کارهێناوه‌ته‌وه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه دا‌مه‌زرێنه‌رانی کۆمه‌ڵه‌که جه‌میل بایه‌ك و دۆڕان کالکان و هه‌ره‌ها ڕێبه‌ران ره‌مزی کارتاڵ و سه‌بری ئۆك و ئه‌دیم ئۆزان له‌سه‌ر لیسته‌که ناویان هاتبوو. سزاکان بریتی ده‌بن له سڕکردنی هه‌چ سه‌روه‌ت و سامانێکی ئه‌و پێنج ئه‌ندامه له ئه‌مه‌ریکا و قه‌ده‌غه‌کردنی هه‌ر ئه‌مریکیه‌ك له مامه‌ڵه‌کردنی کارداری له‌گه‌ڵیاندا.