دکتۆر کرمانج گوندی پرۆفیسۆر له زانکۆی ولایه‌تی ته‌نسی و سه‌رۆکی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد له ئه‌مریکای باکووری ده‌ڵێت ئه‌و قانوونه‌ی که فه‌رمانداری ولایه‌تی ئه‌ریزۆنا مۆری کرد ڕێگا ده‌دات که هه‌ر پۆلیسێك بچووکترین گومان له که‌سێك بکات، ده‌توانێت ئه‌و مرۆڤه بپشکێنێت.
جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و قانوونه ڕێگا ده‌دات که به‌گومانێکی بچووک مرۆڤ بپشکێندرێت، ئه‌وا بۆی هه‌یه به هه‌ڵه یان بۆ مه‌به‌ستی دیکه به‌کاربهێندرێت . دکتۆر گوندی ده‌ڵێت به‌و قانوونه له‌گه‌ڵ فه‌رهه‌نگی سیاسی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌مریکا یه‌کتری ناگرێته‌وه. ئه‌و قانوونه پتر له قانوونی وڵاتانی بن حوکمی ده‌وڵه‌تایه‌کی دیکتاتۆری ده‌چێت که پۆلیس بۆی هه‌یه که هه‌ر کات ئاره‌زوی بێت خه‌ڵک ڕاگرێ و لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بکات و چۆنی ئاره‌زوبێت ئه‌وها ڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵ بکات.