Accessibility links

کرێملن دەڵێت پەیوەندییەکان لەگەڵ ڕۆژئاوادا نابڕین، گفتوگۆکردن هێشتا پێویستە


وتەبێژی کرێملن دمیتری پێسکۆڤ
وتەبێژی کرێملن دمیتری پێسکۆڤ

کرێملن ڕایگەیاند " زۆر بە باشی " زانیویەتی کە هاوپەیمانێتی ناتۆ و ئەمەریکا زانیاری هەواڵگری دەدەن بە ئۆکرانیا، بەڵام ئەمە هۆکار نیە بۆ بڕینی پەیوەندییە دیبلۆماتییەکان لەگەڵییاندا، ئەمەش دوابەدوای هێرشەکەی سەر پردی کرایمیا.

وتەبێژی کرێملن دمیتری پێسکۆڤ وتی " لە سەختترین ساتەکاندا، پێویستمان بە کەناڵەکانی پەیوەندی هەیە بۆ گفتوگۆکردن."

پێسکۆڤ سەبارەت بە لێدوانێکی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ماریا زاخارۆڤا پرسیاری لێکرا، زاخارۆڤا پێشتر بەبێ هیچ بەڵگەیەک ئۆکرانیای تۆمەتبار کرد بە تۆمەتی ئەنجامدانی هێرشەکە بۆ سەر پردەکە و تێوەگلانی ئەمەریکا و بەڕیتانیا لە هێرشەکەدا.

پێسکۆڤ وتی " زۆر بە باشی دەزانین کە هاریکارییەکانی نێوان ڕژێمی کیێڤ و واشنتن و ژمارەیەک لە پایتەختەکانی ئەوروپا و ناتۆ چەند قووڵن."

وتیشی " بە باشی دەزانین بەردەوام چەندێک زانیاریی لە ناتۆ و واشنتنەوە دەدرێن بە کیێڤ."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG