Accessibility links

کرێملن: پوتن لەوانەیە لەمساڵدا سێ جار لەگەڵ سەرۆک ترامپدا کۆببێتەوە


وتەبێژی کرێملن دیمیتری پێسکۆڤ وتی پێشبینی ئەوە دەکات سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن و سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لەمساڵدا سێ جار کۆببنەوە، ئەمەش سەرەڕای دوایین کۆبوونەوەیان لە هلسنکی کە مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

ڕۆژنامەی ئیزفیستی ڕوسی لە زاری پێسکۆڤەوە بڵاویکردەوە کۆبوونەوەکان لە سەنگاپوور و فەڕەنسا و ئەرجەنتین ئەنجام دەدرێن.

وتیشی مۆسکۆ سوورە لەسەر ئەنجامدانی ئەم کۆبوونەوانە بەڵام شتەکان بەندن بەوەوە کە ئەوانیش هەمان هەڵوێستیان هەبێت.

ئەم لێدوانەی پێسکۆڤ لەگەڵ لێدوانەکەی کۆشکی سپیدا یەک ناگرێتەوە چونکە کۆشکی سپی ڕایگەیاندووە کە لەمساڵدا هیچ کۆبوونەوەیەک لەنێوان سەرۆک ترامپ و پوتندا ئەنجام نادرێت.

سەرچاوە/ سکای نیوز

XS
SM
MD
LG