Accessibility links

تەندروستی کاک کۆسرەت ڕەسووڵ و درێژە دان بە ئەرکەکانی


Kosrat Rasul Ali
Kosrat Rasul Ali

مەسعود مەلا هەمزە گوتی، کۆسرەت ڕەسوول بەم نزیکانە دەستدەکاتەوە بە چالاکییە سیاسییەکانی.

دوای گەڕانەوەی لە وڵاتی ئەڵمانیا، کۆسرەت ڕەسول، جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەستدەکاتەوە بە چالاکییە سیاسییەکانی و کاری یەکەمی بریتی دەبێت لە " کارکردن لەسەر تەبایی و پاراستنی یەکڕیزی ناوخۆی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و هەروەها لایەنەکانی تر"، وەک سکرتێری ڕۆژنامەوانی ناوبراو ڕایگەیاند.

مەسعود مەلا هەمزە، سکرتێری ڕۆژنامەوانی کۆسرەت ڕەسول لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمریکا گوتی، کۆسرەت ڕەسوول بەم نزیکانە دەستدەکاتەوە بە چالاکییە سیاسییەکانی، لە ئێستاشدا تەندروستی جێگیرە و پزیشکەکان پێیان وتووە کە پێویست ناكات جارێكی تر ببرێتەوە ئەڵمانیا بۆ چارەسەر.

دوای کۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، زۆربەی دەسەڵاتەكانی ئەو حزبە كەوتنە دەست كۆسرەت ڕەسول، بەڵام بەهۆی نەخۆشكەوتنیەوە نەیتوانیوە لەو ماوەیەدا لە سەر کارەکانی بەردەوام بێت.

ڕۆژی ١١ ی تشرینی دووەم، کۆسرەت ڕەسوڵ دۆخی تەندروستی تێكچوو، هەمان رۆژ گەیەنرایە نەخۆشخانەیەكی سلێمانی و نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا.

هەر هەمان رۆژ دوکتور ڕێکەوت حەمە ڕەشید وەزیری تەندروستی هەرێمیش ڕایگەیاند کە کۆسرەت ڕەسوڵ تووشی گرفتێکێك بووە لە بۆری گواستنەوەی خوێندا بۆ ڕیخۆڵەکانی و بەئەو هۆیەشەوە نەشتەرگەرییان بۆ ئەنجامداوە.

دوای چوار رۆژ لە مانەوەی لە نەخۆشخانەدا، دواتر بۆ نەخۆشخانەیەكی ئەڵمانیا بۆ چارەسەری گوێزراەیەوە و ئێوارەی 6/1/2018 گەڕایەوە سلێمانی.

please wait

No media source currently available

0:00 0:01:45 0:00

XS
SM
MD
LG