به گوێره‌ی ڕێکخراوی مافه‌کانی مرۆڤ، هه‌نگاو، کۆلبه‌رێکی خه‌ڵکی شاره دێی "نێیه"، به ناوی فه‌رهاد خوسره‌وی ته‌مه‌ن 14 ساڵانه که ماوه‌یه‌ک بوو بێ سه‌ر و شوێن چوو بوو، پاش چوار رۆژ گه‌ڕان، خه‌ڵک توانیان ته‌رمی ئه‌و گه‌نجه بدۆزنه‌وه.
هه‌نگاو زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به بێ سه‌ر و شوێن چوونی فه‌رهاد ده‌گێڕیته‌وه که رۆژی سێشه‌مه 26ی سه‌رماوه‌ز (17ی دێسامبر)، فه‌رهاد و چه‌ند کۆلبه‌ری دیکه به هۆی بارینی به‌فر له به‌رزاییه‌کانی "مله‌ی ته‌ته" رێ‌یان لێ ون ده‌بێت. هه‌ر له هه‌مان رۆژدا ته‌رمی براکه‌ی "ئازاد خوسره‌وی ته‌مه‌ن 17 ساڵانه ده‌دۆزرێته‌وه و کۆڵبه‌رێكی ته‌مه‌ن 35 ساڵانه‌ش له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه ده‌گوێزرێته‌وه و به پێێ هه‌واڵ ئێستا له ژێر چاودێری پزشکی دایه.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٩ هەتا ئەمڕۆ، ٧ کۆڵبەری ژێر ١٨ ساڵ لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و کۆڵبەرێکیش بریندار بووە. ٦ کۆڵبەر لەو ٨ کۆڵبەرە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران کوژراون و بریندار بوون.
هەروەها، لە ماوەی ١٢ مانگی ڕابردوودا ١٤ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان بە هۆی سەرما ڕەقبوونەتەوە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی سەرماوەزی ئەمساڵدا لانیکەم ٢٣ کۆڵبەر ده‌سترێژیان لێکراون که سێزده که‌سیان بریندارن، به‌ڵام ١٠ کەسیان گیانیان لە دەست داوە. ١٨ حاڵەت لەو ٢٣ حاڵەتە واتە ٧٨٪ی کۆی حاڵەتەکان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون.
له لایه‌کی دیکه‌وه،گرووپی پشکینه‌ری سه‌ربه‌خۆ سه‌بارت به کۆچبه‌ری و سنووره‌کان سه‌ر به حکومه‌تی به‌ریتانیا له ڕاپۆرتێك دا سه‌باره‌ت به دۆخی ناله‌باری کۆلبه‌ران و ڕه‌فتاری بێ به‌زه‌ییانه‌ی پاسه‌وانانی سه‌ر سنووری کۆماری ئیسلامی ده‌ڵیت که سه‌رجه‌می رووداوه‌کانی ڕاپۆرتکراو له نێوان 1ی مانگی یه‌کی 2019ی زاینی بۆ 30ی مانگی 4ی 2019 زاینی ده‌سترێژی کردن و کوشتنه‌کانی هه‌ڕه‌مه‌کی کۆلبه‌ران گه‌یشتۆته 79 که‌س (واتا 28 که‌س کوژراو و 51 که‌س بریندار). کۆژرانی هه‌ڕه‌مه‌کی کۆلبه‌رانی کوردستان به پێچه‌وانه‌ی ئاشکرای پێشێلکردنی یاساکانی خودی نێوخۆیی ئیران و به‌ڵێنییه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌ییه.