Accessibility links

ڕابەری کۆریای باکوور داوای باشکردنی ژیانی خەڵکی وڵاتەکە دەکات


دەزگای هەواڵی ناوەندی کۆریای باکوور وتی ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون داوای لە بەرپرسانی وڵاتەکە کردووە سەنگ بخەنەسەر باشکردنی ژیانی خەڵکەکە، لەنێوەندی " خراپی " ڕەوشی ئابووری وڵاتەکەدا.

ئەم داوایەی کیم هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی کرێکارانی فەرمانڕەوای وڵاتەکە، کۆمەڵێک چالاکی جیاواز لەمیانەی ئاهەنگەکەدا بەڕێوەچوون، بەڵام هیچ مانۆڕێکی سەربازی گەورە ئەنجام نەدراوە کە هەمیشە لەو جۆرە بۆنانەدا مانۆڕە سەربازییەکان ئەنجام دەدرێن.

دەزگای هەواڵی ناوەندی کۆریای باکوور لە زاری کیم جۆنگ ئونەوە بڵاویکردەوە " وڵاتەکە ڕووبەڕووی ئەرکی گەورە بۆتەوە لە باشکردن و پەرەپێدانی ئابووری وڵاتەکەدا. تەنها ڕێگە بۆ زاڵبوون بەسەر کێشە بێپێشینەکانی ئابووریدا، یەکگرتنی سەرجەم حیزبەکەیە."

وتی " بەرپرسان نابێت لە خەمی خۆیاندا بن و بیانەوێت مامەڵەیەکی تایبەتیان لەگەڵدا بکرێت، دەبێت هەمیشە بیر لەوە بکەنەوە کە ئایا کارەکانیان لەبەرژەوەندی خەڵکە یاخود کێشە بۆ خەڵک دروست دەکات."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG