Accessibility links

بەڕیتانیا دەڵێت پێشڕەوییەکانی ڕووسیا خاو بوونەتەوە


ڕۆژی شەممە وەزارەتی بەرگری بەڕیتانیا وتی پێشڕەوییەکانی هێزەکانی ڕووسیا بۆ ناو ئۆکرانیا بۆ ماوەیەکی کاتی خاو بوونەتەوە، ئەوەش لەوانەیە بەهۆی کێشەی لۆجیستیکی و بەرگرییە بەهێزەکەی ئۆکرانییەکانەوە بووبێت.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا وتی " خێرایی پێشڕەوییەکانی هێزەکانی ڕووسیا بۆ ماوەیەکی کاتی خاو بوونەتەوە، ئەوەش لەئەنجامی سەختی ئەرکە لۆجیستیکییەکان و بەرگرییە بەهێزەکەی ئۆکرانییەکاندا."

وتیشی " هێزەکانی ڕووسیا بەلای ناوەندە گەورەکانی دانیشتوانی ئۆکرانیادا تێپەڕ دەبن و هێزەکانیان لە دەوروبەرییان جێگیردەکەن تاوەکو گەمارۆیان بدەن. شەڕ و پێکدادانەکانی شەو لە کیێڤ پێدەچێت ژمارەیەکی سنوورداری هێزەکانی ڕووسیا بەشدارییان تێدا کردبێت کە کە پێشتر لەوێ جێگیرکراون. هێشتا گرتنی کیێڤ ئامانجی سەرەکی سوپای ڕووسیایە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG