به هۆی ئه‌و باره ئاڵۆزه‌ی له ئێران له ئارادایه و پێشیلیه‌کان له مافه‌کانی مرۆڤ، ژماره‌یه‌کی زۆر له ئێرانیه‌کان په‌نایان بردوه‌ته تورکیا به هیوای خۆ گه‌یاندن به وڵاتێکی تر.
عه‌لی خزری نوێنه‌ری کانونی به‌رگری له مافی مرۆڤی ئێرانی له تورکیا له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت باری په‌نابه‌رانی ئێرانی وه به تاێبه‌تی کورده‌کان له تورکیا له رووی ئابوریه‌وه زۆر به‌د و ناخۆشه چونکه به پێ یاسای تورکیا دیاره په‌نابه‌ران مافی کارکردنیان نییه لێره وه ته‌نها چاوه‌ڕوانیان بۆ ده‌مینێته‌وه، به‌ڵام سه‌ره رای ئه‌وه‌ش له هه‌ندی شوێن کار ده‌که‌ن به‌ڵام ئه‌و کاره‌ش موسوگه‌ر نییه. خزری ده‌شڵێت په‌نابه‌رانی فارس و ئازه‌ری ده‌توانم بڵێم له لایه‌ن زۆربه‌ی ڕێکخراوه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات به تاێبه‌تی ئه‌مریکا زۆر پشتیوانی دارایی و هه‌ر وه‌ها یاسایی ده‌درێن.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 7:17 خوله‌که