Accessibility links

خامنەئی دانوستان لەگەڵ ئەمەریکا ڕەت دەکاتەوە


ڕابەری باڵای ئێران ئایەتوڵا عەلی خامنەئی لە وتارێکدا دانوستانی لەگەڵ ئەمەریکا سەبارەت بە بەرنامە ناوەکی و موشەکیەکەی ئێران بەدوورزانی و داوای لە ئێرانیەکان کرد بەرهەڵستی فشارەکانی ئەمەریکا بکەن.

خامنەئی وتی " ئامانج لە سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران ڕووخاندنی ئابوورییەکەمانە. ئامانجیان ئەوەیە سنوورێک بۆ دەسەڵاتەکانمان لە ناوچەکەدا دابنێن و توانا موشەکی و ناوەکیەکانمان کپ بکەن."

وتیشی " پشت بەستن بە توانا نەتەوەییەکانمان و کەمکردنەوەی پشت بەستنمان بە پارەی نەوت یارمەتیمان دەدات بەرهەڵستی فشارەکانی ئەمەریکا بکەین."

لەلایەکی دیکەشەوە خامنەئی ڕەخنەی لە وڵاتانی ئەوروپا گرت لەسەر ئەوەی وەکو خۆی دەڵێت شکستیان هێناوە لە پاراستنی ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ساڵی 2015 ی نێوان ئێران و زلهێزەکانی جیهان.

وتی " بە بەڵێنی بەتاڵ لە ئابووریی ئێرانیاندا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG