سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کورد‌ستان به‌رهه‌م ساڵح له دانیشتنی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ی پارله‌مانی کورد‌ستان باسی باری ئه‌مڕۆی کوردستانی کرد و به تایبه‌تی خۆنیشاندانه‌کان و داواکان بۆ چاکسازی کرد.
وه‌ک کاردانه‌وه به دانیشتنه‌که، ئه‌ندام پارله‌مان کوێستان محه‌مه‌د ده‌ڵێت ده‌مانه‌وێت به حکومه‌ت بڵێن"تۆ شکستت هێناوه ، شه‌رعییه‌تت له ده‌ست داوه" ئه‌و ده‌ڵێت فڕاکسیونی گۆڕان داوا ده‌کات پارله‌مان متمانه له‌م حکومه‌ته بستێنێته‌وه، نه‌ک ئه‌وه‌ی دواجار له ژێر فشاری خۆنیشانده‌ران ئه‌م کاره بکرێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 10:53 خوله‌كه.