Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا سەردانی مۆنۆمێنتی هیرۆشیما دەکات


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە میانەی سەردانێـکی مێژوویی بۆ شاری هیرۆشیما، تاجە گوڵینەی دانا لەسەر مۆنۆمێنتی قوربانیـیانی بۆردومانە ئەتۆمیـیەکەی ئەمەریکا بۆ سەر ئەو شارە.

لە پەراوێزی سەردانەکەی بۆ ژاپـۆن بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی گروپی حەوت وڵاتی پـیشەسازی جیهان ناسراو بە G7 کە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لەو وڵاتە لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوە بەردەوامبوو، جان کێری ئەمڕۆ دووشەممە سەردانی مۆنۆمێنتی ئاشتی هیرۆشیمای کرد بە یاوەری فوومیۆ کیشیدا وەزیری دەرەوەی ژاپـۆن و وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی دیکەی G7.

بەڕێز کێری گوتی سەردانەکەی بۆ هیرۆشیما، ئەو شارەی لە کۆتایـیەکانی شەڕی جیهانی دووەم لە ساڵی 1945 بە بۆمبێـکی ئەتۆمی ئەمەریکا وێرانبوو، زۆر کاری تێکردووە و هەرگیز لە بیری ناچێتەوە.

جان کێری کە یەکەم وەزیری دەرەوەی ئەمەریکایە و هەروەها گەورترین کاربەدەسـتی ئەمەریکایـە سەردانی هیرۆشیمای کردبێت، گوتی " دەمەوێت لەسەر ئاستی کەسێتیم جەخت لەسەر ئەوە بکەم کە ئەم سەردانە جێی شانازیمە و زۆر کاری تێکردم."

پاشان گوتی مۆنۆمێنتەکە کە بۆ قوربانیـیانی بۆردومانەکە دروستکراوە شتێکی تایبەتە زۆر غەمگینە و هەستی مرۆڤ دەبزوێنێت."

XS
SM
MD
LG