وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه داوای ئازادکردنی که‌بودوه‌ند ده‌کات
رۆژی 27/4/2012 خانم ڤیکتۆریا نۆلاند ووته بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له ده‌رکه‌وتنی رۆژانه‌ێدا ووتی شتی( بابه‌تی) دوه‌می ئه‌مرۆمان سه‌باره‌ت به رۆژنامه‌وانی رۆژه که له ژێر کامپه‌ێنی چاپه‌مه‌نی ئازاد له ئه‌مروه‌وه تا 3/5 به‌رده‌وام ده‌بێت و ئاماژه‌ێ به که‌یسی دامه‌زرینه‌ری مافه‌کانی مرۆڤی کوردستان موحه‌مه‌د سدیق که‌بودوه‌ند کرد و له حکومه‌تی ئێرانی داوای ئازادکردنی کرد.
رۆژنامه‌وان کاوه قورێشی له به‌رنامه‌ی ته‌له/ رادێوێ ئه‌مروماندا شه‌ممه 28/4 راسته‌و خۆ له‌گه‌ڵماندا به‌شداریکرد و له‌و باره‌یه‌وه ووتی ئه‌مه گرنگیه‌کی زۆری هه‌یه له‌و روه‌وه که بۆ یه‌کم جاره ناوی کورد وه یاخود چالاکێکی به‌ندکراوی کورد تا ئه‌و ئاسته به‌رز ده‌کرێته‌وه، له رویه‌کی تریشه‌وه ئه‌زمون پێشانی داوه له ساڵانی رابوردوا هه‌ر که‌ێسێک له ئاستی سه‌ره‌وه چ له لایه‌ن رێکخراوه‌کانی به‌ره‌نگاریکاری مافی مرۆڤ وه یاخود ده‌وڵه‌تان و نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانه‌وه سه‌باره‌ت به ئێران قسه‌ی له‌سه‌ر کرابێت دوای ماوه‌یه‌ک توانیوه کاریگه‌ری خۆی هه‌بێت له‌سه‌ر باری ئه‌و زیندانیه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:48 خوله‌كه