له کاتی سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق مه‌سعود بارزانی بۆ ئێران و له ده‌می کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ عه‌لی ئه‌کبه‌ر سالحی وه‌زیری ده‌روه‌ی ئێران ، له پشتی سه‌رۆکی هه‌رێم نه‌ک هه‌ر ئاڵای کوردستان دیار نه‌بوو به‌ڵکو له جیاتیدا له هه‌ردو به‌ر ئاڵای ئێران دانرابوو، زۆر له هاوڵاتیان ئه‌م کاره‌ی ئێران نه‌ک هه‌ر بێ ڕێزیه‌ک به‌رامبه‌ر به سه‌رۆکی هه‌رێم به‌ڵکۆ به‌رامبه‌ر به گه‌لی کوردیش ده‌یبینن.
ڕۆژنامه‌وان کاوه قورێشی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت به‌ڵێ منیش وه‌کو که‌ماسیه‌کی به‌رچاوی دیپلوماسی ده‌ێبینم، به پێ ڕه‌فتاری دیپلوماسی له‌سه‌رانسه‌ری دونیا که‌سێک که سه‌ردانی وڵاتێکی دوه‌م ده‌کات ئه‌بێ ئه‌و ئاڵایه‌ی له‌گه‌ڵا بێت وه ته‌شریفاتێکی تاێبه‌تی هه‌یه. قورێشی ده‌شڵێت ئه‌مه به‌شێک له درێژه‌ی ئه‌و ڕێبازه کۆنانه‌ی کۆماری ئیسلامی دایه له دژی گه‌لی کورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان و به تاێبه‌تی له هه‌رێمی کوردستانی عێراق که له‌م ساڵانه‌ی دواییه‌دا چه‌ندین بێ ڕێزی لێکراوه و هه‌ڵنه‌کردنی ئاڵای کوردستان له کاتی سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمدا بۆ ئێران پێشیلیه له ڕه‌فتاری دیپلوماسی.
. ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی7:45 خوله‌که.