وڵاتانی عه‌ره‌بی ئه‌ندام له کۆمکاری عه‌ره‌بدا ڕێکه‌وتوون له‌سه‌ر داوا کردن له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ پێکهێنانی هێزێکی هاوبه‌شی ئاشتی پارێزانی یوئێن و عه‌ره‌بی وه‌ک هه‌وڵێک بۆ کۆتایی هێنان به توندوتیژیه‌کانی حکومه‌تی سوریا به‌رامبه‌ر سه‌رهه‌ڵداوانی وڵاته‌که.
جێگری سه‌رۆکی نێوه‌ندی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بنکه له واشنتۆن ده‌ڵێت ده‌شێت ئه‌مجاره‌یان له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا هه‌ڵوێستی ڕووسیا و چین گۆڕانی به‌سه‌ردا بێت به‌هۆی ئه‌و ڕه‌خنه و ناڕه‌زاییانه‌ی له کۆمه‌ڵگای نێو نه‌ته‌وه‌ییه‌وه ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه له‌سه‌ر ڤیتۆ کردنی به‌رنوسی بڕیاره‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که تایبه‌ت بوو به ئیدانه کردنی سه‌رکوتکردنه‌کان و خوێن ڕشتنه‌کانی ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د دژی گه‌لانی سوریا.
سه‌باره‌ت به داواکردن له ڕژێمی سوریا بۆ ئه‌نجامدانی دیالۆگێکی نیشتیمانی له گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆنی سوریا به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سوریا ، که‌یت سیڵی ده‌ڵێت له‌وبڕوایه‌دایه کات به به‌ریه‌وه نه‌ماوه بۆ دیالۆگ چونکه وه‌ک ئاماژه‌ی پێده‌کات ئۆپزسیۆنی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی سوریا هه‌ڵوێستی خۆیان ئاشکرا کردووه که به هیچ شێوه‌یه‌ک به‌شداری له دانوستاندندا ناکه‌ن له‌گه‌ڵ که‌سێکدا که خوێنێکی زۆر به ده‌ستیه‌وه‌یه‌تی، وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک به به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا و ده‌شڵێت هیچ بڕوا و متمانه‌یه‌ک له نێوان ئۆپزسیۆن و حکومه‌تی سوریادا نه‌ماوه.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی وتووێژه‌که‌ی له‌گه‌ڵ که‌یت سیڵی، جێگری سه‌رۆکی نێوه‌ندی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بنکه له واشنتۆن، به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 5:59 خوله‌که.