Accessibility links

کوژرانی 4 کەس و برینداربوونی 5 کەس لە تەقەکردنێکدا لە شاری کانساس سیتی ئەمەریکا


بەرپرسانی ناوخۆ و ڕاپۆرتەکانی ڕاگەیاندن ئاماژەیان بەوەدا لە ئەنجامی تەقەکردنێک لە ناو باڕێکدا لە شاری کانساس سیتی ئەمەریکا چوار کەس کوژراون و پێنج کەسی دیکە برینداربوون.

وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی کانساس سیتی تۆماس تۆماسیک بە کەناڵی ئێن بی سی وت گومانلێکراوەکە دەمانچەیەکی بەکارهێناوە و بەرپرسان پێیان وایە ئەمە هێرشێکی تاکە کەسییە.

تا ئێستا هیچ وردەکارییەکی دیکە سەبارەت بە هێرشەکە نەخراوەتەڕوو.

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی کانساس سیتی لە تویتێکدا وتی کاتژمێر سێی بەیانی بە کاتی ناوخۆ نۆ کەس تەقەیان لێکراوە و چوار کەسیان کوژراون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG