له ساڵیادی ئه‌نفالدا و به کۆمه‌ڵ کوشتنی نزیکه‌ی 200 هه‌زار کورد، میلله‌تێک که ئه‌و کاره‌ساته‌ی به‌سه‌ردا هاتووه چ وانه‌یه‌ک ئه‌کرێ لیه‌وه فێربیت، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان تا چه‌ند پێ کراوه به زیان که‌وتوه‌کان بگات و لایان لێ بکاته‌وه وه ئایا مه‌ترسی دووباره بونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره کاره‌ساتانه هه‌یه؟؟؟ ئه‌مانه به‌شیک له چه‌ندین پرسیاری تردان له وت‌و وێژی ڕادیوی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ کامه‌ران کوردی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری ناوه‌ندی چاک و نوێنه‌ری چاك له ئه‌مریکا. کامه‌ران له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت ئه‌و عه‌قلیه‌ته‌ی که خۆی له ئایدیولوژیهتی به‌عسا بینیوه‌ته‌وه، ئێستا ئه‌و مه‌ترسیه هه‌م له عیراقی نوێ‌دا و له هه‌ندی ناوچه داگیرکراوهکانیشدا ماوه‌ته‌وه که مه‌ترسیه‌کی زۆر گه‌وره‌یه ئه‌گه‌ر ئێمه وا له خۆمان تێ بگهییینین ئیتر ئێمه له قوناغێکی ترداین و مه‌ترسی ئه‌نفالکردن وپاکتاوی ڕه‌گه‌زی تێپه‌ری کردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 13:13خوله‌كه.