سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر بانگهێشتی جێگری سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له واشنتن دایه و تا ئێستا چه‌ندین کوبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سته باڵاکانی ئه‌مریکا و ناوه‌نده‌کانی تردا هه‌بوه.
دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک مامۆستای زانکۆی سه‌لاحه‌دین له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت له راستیدا سه‌ردانی سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا له کاتێکدایه توند و تیژیه‌کان له نێوان هه‌رێمی کوردستان و به‌غدادا ده‌گاته ئاستێکی قووڵ، بۆیه مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی له‌و سه‌ردانه هه‌وڵدان بوو بۆ خوێندنه‌وی بۆچونی ئه‌مریکا له کاتی ئێستادا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له بایه‌خی سه‌ردانه‌که‌ی تۆزی که‌مترکرده‌وه، به بۆچونی من ئه‌و په‌ێوه‌ندیه ته‌لیفۆنیه بوو که پێش گه‌یشتنی سه‌رۆکی هه‌رێم به ئه‌مریکا، سه‌رۆکی ئه‌مریکا به‌راک ئوباما له‌گه‌ڵ نوری مالکی ئه‌نجامی دا .
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:19 خوله‌كه