د.که‌ماڵ ئارتین: هه‌ر که‌سێک به هه‌ر بیر‌و برواییکه‌وه ئه‌توانی له‌م وڵاته به ئازادی بژێ تا ئه‌و کاته‌ی زیانی بۆ که‌سانی تر نه‌بێت
کاره‌ساتی 11 سیپتامبر به بیر هێنانه‌وه‌یه‌کی تاڵه نه‌ك هه‌ر بۆ یه‌مریکاییه‌کان به‌ڵکۆ بۆ سه‌رانسه‌ری جیهان. ئه‌مریکاییه‌کان خۆیان به بریندار ئه‌زانن وه هه‌ست ده‌که‌ن خواستی موسڵمانه‌کان له دروستکردنی ناوه‌ندیه‌کی ئیسلامی له نزدیک شوینی روداوه‌که‌دا به واتای کولانه‌وه‌ی برینه‌کانیانه. د.که‌ماڵ ئارتین ره‌وانشناس و سه‌روکی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد له باکوری ئه‌مریکا ده‌ڵێت مرۆڤ ئه‌وه تێ ده‌گات له‌به‌ر چی ئه‌مریکاییه‌ک دژ به‌و کرداره‌یه، له هه‌مان کاتیش‌دا دژایه‌تی ره‌فتارێکی ئه‌مریکایی نییه، هه‌ر وه‌کو ده‌زانی ئه‌مریکا وڵاتی هیچ که‌سێک نییه و وڵاتی هه‌موو که‌سێکێشه. د.ئارتین ده‌شلێت هه‌ر که‌س له وڵاته‌که‌ی خۆی زوڵمی لێکراوه وه یان نه‌یتوانیوه به ئاوات و ئاره‌زوه‌کانی بگات، بگره ئه‌گه‌ر بۆچونه‌کانیشی دروست نه‌بن، روی له ئه‌مریکا کردووه وه‌کو وڵاتێک له هه‌مو وڵاته‌کانی تر ئازادتر.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ده‌قی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 9:06 خوله‌که.