سەرچاوەکانی پۆلیس ئاماژەیان بەوەدا کۆمەڵێک چەکدار هێرشیان کردۆتە سەر ئوتومبێلێکی سەر بە یەکێک لە وەزارەتەکانی ئەفغانستان لە کابوڵ و لە ئەنجامدا چوار کارمەندی حکومی کوژران و کەسێک برینداربووە.
وتەبێژی پۆلیسی کابوڵ فیردەوس فارامارز بە ڕۆژنامەنووسانی وت کۆمەڵێک چەکدار تەقەیان لە ئوتومبێلێکی حکومی کردووە کە کارمەندەکانی گواستۆتەوە و لەڕێگایاندا بوون بۆ چوونە سەر کارەکانیان.
وتیشی " چوار کارمەندی " وەزارەتەکە لەو هێرشەدا کوژراون کە لە ناوەڕاستی کابوڵ ڕوویداوە و لە ئێستادا پۆلیس بەدوای چەکدارەکاندا دەگەڕێت.
فارامارز ئەوەشی خستەڕوو لە هێرشەکەدا چەکدارەکان ڕوومانەیان بە ئاڕاستەی ئوتومبێلێکی سەر بە وەزارەتی دەرەوەدا هەڵداوە و لە ئەنجامدا کەسێک برینداربووە.
سەرچاوە/ فرانس پرێس