پاش ئه‌وه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه خه‌جیجان فارقین په‌یامنێری به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ مه‌حمود بۆزئه‌رسلان په‌یامنێری به‌شی تورکی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا و په‌یامنێرێـکی ڕۆیته‌رز له ناوچه‌ی میدیهتی تورکیا لایه‌ن گروپێـک هێرشیان ده‌کرێته سه‌ر، هه‌ریه‌ک له خانم ئه‌ماندا بێننێت سه‌رۆکی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا و جۆن ف. لانسینگ سه‌رۆکی جێبه‌جێکاری ده‌سته‌ی په‌خشی حکومی BBG ، له ڕاگه‌یاندنێـکدا هێرشه‌که‌یان شه‌رمه‌زارکرد و داوایان له ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا کرد تاوانباران ڕاپـێچی به‌رده‌م دادگابکرێن و جێی قبوڵ نیـیه ڕۆژنامه‌وانانی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا توندوتیژی له به‌رامبه‌ریاندا به‌کاربهێنرێت و هیچ چاوپـۆشیش له ئاست ئه‌و هێرشانه ناکه‌ن.
ده‌قی ڕاگه‌یاندنی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا
ڕۆژنامه‌وانانی VOA له تورکیا هێرش ده‌کرێته‌سه‌ریان
دوو ڕۆژنامه‌وانی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕێکه‌وتی 8 ی مانگی شه‌ش، هێرش کرایه سه‌ریان له‌و کاته‌ی سه‌رقاڵی ڕووماڵکردنی هه‌واڵێـک بوون له تورکیا.
په‌یامنێری به‌شی تورکی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا مه‌حمود بۆزئه‌رسلان ڕۆژی چوارشه‌ممه کاتێـک وێنه‌ی شوێنی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـکی له ناوچه‌ی میدیهتی تورکیا ده‌گرت، کۆمه‌ڵێـک گه‌نج داوایان لێکردبوو ڤیدیۆ نه‌گرێت. پاشان که‌وتوونه‌ته لێدانی و کامێراکه‌یان شکاندووه. به‌هۆی برینداربوونی سه‌ر و ده‌موچاو و جه‌سته‌ی به‌ره‌و نه‌خۆشخانه براوه.
خه‌جیجان فارقین په‌یامنێری به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا که ئه‌ویش ڕووماڵی هه‌واڵی ته‌قینه‌وه‌که‌ی ده‌کرد، کۆمه‌ڵه گه‌نجه‌که بۆ ئه‌ویش چوون و داوایان لێکردووه ڤیدیۆ نه‌گرێت، به‌ڵام خه‌جیجان داواکه‌یانی ڕه‌تکردووه‌ته‌وه و ناسـنامه‌که‌ی خۆی نیشان داون که په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکایه. گه‌نجه‌کانیش به به‌رد په‌لاماری خهجیجانیان داوە و سه‌ریان شکاندووه و ئه‌ویش به‌ره‌و نه‌خۆشخانه براوه.
ئه‌ماندا بێننێت سه‌رۆکی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌م باره‌یه‌وه گوتی " هێرشکردنه سه‌ر ڕۆژنامه‌وانانی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا جێی قبوڵ نیـیه. ئێمه به‌کارهێنانی توندوتیژی له دژی په‌یامنێرانمان شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین. داواش له حکومه‌تی تورکیا ده‌که‌ین ئه‌و هێرشبه‌رانه دادگایی بکات، وه سه‌لامه‌تی هه‌موو ڕۆژنامه‌وانانی له تورکیا کارده‌که‌ن مسۆگه‌ربکرێت. ئه‌م هه‌وڵی ترساندنه ناتوانێت وه‌ها له ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا بکات له ئه‌رکی خۆی بۆ گه‌یاندنی ڕاستیـیه‌کان بسڵه‌مێته‌وه."
جۆن ف. لانسینگ سه‌رۆکی جێبه‌جێکاری ده‌سته‌ی په‌خشی حکومی BBG ، ئه‌ویش سه‌باره‌ت به‌م هێرشانه‌ی کراونه‌ته سه‌ر په‌یامنێرانی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوتی " ده‌سته‌ی په‌خشی حکومی داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا ده‌کات بۆ ئه‌م هێرشانه یاسا بسه‌پـێنن." گوتیشی " خه‌ڵکی تورکیا شایه‌نی ئه‌وه‌ن به‌بێ هیچ کۆتوبه‌ندێک ده‌ستیان بگات به هه‌واڵی بڕواپـێکراو. وه ئێمه‌ش هیچ چاوپـۆشی ناکه‌ین له به‌رامبه‌ر به‌کارهێنانی توندوتیژی له دژی ڕۆژنامه‌وانانمان."
جێی ئاماژه‌یه خه‌جیجان فارقین و مه‌حمود بۆزئه‌رسلان چووبوون بۆ ئاماده‌کردنی ڕاپـۆرت سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له ده‌ره‌وه‌ی بنکه‌یه‌کی پـۆلیس له ناوچه‌ی میدیه‌ت له نزیک سنووری سوریا. به‌پـێی بنعه‌لی یه‌ڵدرم سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا میلیتانانی کورد له پشت ته‌قینه‌وه‌که بوون که بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی پـۆلیسێـک و 2 که‌سی سیڤیل و برینداربوونی به لایه‌نی که‌م 30 که‌سی دیکه.