Accessibility links

ئوردن دەڵێت پێنج قاچاخچی دەرمانیان لەسەر سنووری سوریا کوشتووە


سوپای ئوردن دەڵێت سەربازەکانی وڵاتەکە پێنج قاچاخچی دەرمانییان لەسەر سنووری سوریا کوشتووە لە کاتێکدا کە قاچاخچییەکان هەوڵییان داوە دەرمانی هۆشبەر لە سوریاوە بهێننە ئوردنەوە.

سوپای ئوردن وتی ڕووداوەکە بەیانی زووی ڕۆژی یەکشەممە ڕوویداوە. وتی چوار قاچاخچی دیکەش بریندار بوون و " بڕێکی زۆر لە دەرمانیش " دەستی بەسەردا گیراوە. هەروەها بەڵێنیدا " بە مشتی ئاسنین " لە هەر کەسێک بدات کە مەترسی لەسەر ئاسایشی نیشتیمانی ئوردن دروست بکات.

لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا قاچاخچییەکان ئوردنییان وەکو ڕێڕەوێک بەکارهێناوە بۆ گواستنەوەی دەرمانی هۆشبەری کاپتاگۆن لە سوریاوە بۆ وڵاتانی عەرەبی کەنداو. زۆربەی کاپتاگۆنی جیهان لە سوریا دروست دەکرێت.

ڕۆژی شەممە ئوردن میوانداری کۆبوونەوەیەکی وەزیرانی ناوخۆی سوریا و عێراق و لوبنان و ئوردنی کرد، ئەوەش بە مەبەستی تاوتوێکردنی ڕێگاکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بازرگانیکردن بە دەرمانی هۆشبەرەوە و ڕێککەوتن لەسەر دامەزراندنی پەیوەندییەکی ناوخۆی هاوبەش بۆ گۆڕینەوەی زانیاری لەسەر ئەو جۆرە بازرگانییە نایاساییانە.

سەرچاوە/ AP

XS
SM
MD
LG