Accessibility links

ئوردن باری نائاسایی نیشتمانی بۆ قەدەغەکردنی هاتوچۆ ڕادەگەیەنێت


کاربەدەستان لە ئوردن هۆشداری قەدەغەکردنی هاتوچۆیان لە سەرانسەری وڵات ڕاگەیاند بە مەبەستی سنوردارکرنی هاتوچۆی 10 ملیۆن هاووڵاتی بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا.

سوپای وڵاتەکە ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند هەر کەسێک بڕیاری قەدەغەکردنەکە پێشێل بکات بۆ ماوەی یەک ساڵ زیندانی دەکرێت.

وەزیری داد بەسام تەلهونی بە کەناڵی دەنگوباسی ئەلمەملەکەی ئوردنی "ڕاگەیاند هەر کەسێک بڕیارەکە پێشێل بکات ئەوا خۆی توشی سزا دەکات".

هەزاران سەرباز لەسەر ڕێگە سەرەکی و گشتیەکاندا بڵاوەیان پێ کراوە، شایەتحاڵان دەڵێن ئۆتۆمبێلەکانی پۆلیس بە شەقامەکاندا دەسوڕێنەوە و داوا لە هاوڵاتیان دەکەن لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە.

ئوردن سنورەکانی وشکانی و ئاوی لەگەڵ وڵاتانی سوریا و عێراق و میسر و ئیسرائیلدا داخست، هەروەها گەشتە ئاسمانیەکانیشی لەوەتای ڕۆژی سێشەممەوە بۆ کاتێکی نادیار ڕاگرتوە.

وەزارەتی تەندروستی ڕۆژی هەینی گوتی 85 حاڵەتی توشبوو بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە کە 15 حاڵەتیان نوێن، کاربەدەستانیش هۆشداری بەرزبونەوەی ڕێژەی توشبوان دەدەن.

XS
SM
MD
LG